عێراق بۆ وەبەرهێنەرانی ژاپۆن كراوەیە
تیجارەت بان: بەپێی ڕاپۆرتی (ئیستا)، نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئه‌مڕۆ شەممە مسته‌فا كازمی پێشوازی له “توچیمیتسۆ مۆتیجی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن و شاندێكی یاوه‌ریكرد.
ئاماژەبەوەشكراوە، هەردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی كرد.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، له‌و دیداره‌دا مسته‌فا كازمی ڕایگه‌یاند، ئێستا گۆڕه‌پانی عێراق كراوه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی ژاپۆنی له‌بواره جیاجیاكاندا به‌تایبه‌تی وزه، نه‌وت و كاره‌با هەروەها ڕۆڵی ژاپۆنیشی به‌رزنرخاند له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی ناوچه‌كه.
كازمی ئەوەشی وتووە، ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن، له‌و ناوچانه ده‌بن كه له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ڕزگاركراون.
سەرۆك وەزیرانی عێراق داواشیكرد، ژاپۆن وه‌ك چاو‌دێر له كۆنگره‌ی به‌غداد بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش ئاماده‌بێت كه بڕیارە كۆتایی ئه‌م مانگه بەڕێوەبچێت.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان له به‌رلین به‌شداری له كۆڕێكی وه‌به‌رهێنان ده‌كات
- هەرێمی کوردستان و ئێران پەرە بە بازرگانی نێوانیان دەدەن
- عێراق پەنا بۆ بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان دەبات
- بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین لەگەڵ عێراق و ئێران قسەمان کردووە
- عێراق ژینگەی گونجاوی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان دەڕەخسێنێت