خاتوونێکی کورد مۆسیقای کوردستان لە تابلۆی نیگاردا دەکێشێتەوە

Saturday 13 Nov 2021 512 0
خاتوونێکی کورد مۆسیقای کوردستان لە تابلۆی نیگاردا دەکێشێتەوە کۆی نیگارەکانی هێرۆ شێخولئیسلامی نیگارکێشی ناسراوی کورد لە ژێرناوی "نەوای زەروان" لە ئارت سەنتەر نمایش دەکرێت.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرۆ شێخولئیسلامی هونەرمەندی هاوچەرخی کوردستان، نوێترین وێنەکانی خۆی بە ڕوانینێک بۆ مۆسیقای ناوچەی کوردستان کێشاوە.

 

ئەم هونەرمەندە سەبارەت بە بەرهەمەکانی خۆی دەڵێت: کێشانی ئەم کۆمەڵە نیگارە لە ساڵی ١٣٩٨ەوە دەستی پێ کردووە و لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا ٣٠ تابلۆم کێشاوە کە لەم پیشانگایەدا ١٥ تابلۆ نمایش دەکرێت.

 

شیاوی ئاماژەیە هێرۆ شێخولئیسلامی لە دایک بووی ساڵی ١٣٦١ و خاوەن لیسانسی بیناسازییە. تا ئێستا چەندین پیشانگای تاکەکەسی و گرووپی بەڕێوە بردووە.

 

ئاهەنگی کرانەوەی ئەم پیشانگایە ئەمڕۆ هەینی بەڕێوە دەچێت و لە ٢١ خەزەڵوەر تاکوو ٢ی سەرماوەز لە ئارت سەنتەر بەڕێوە دەچێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە