ساز کردنی فێستیڤاڵی سینەما و شانۆ لە هەولێر

Tuesday 23 Nov 2021 521 0
ساز کردنی فێستیڤاڵی سینەما و شانۆ لە هەولێر بڕیارە سبەی فێستیڤاڵی سینەما و شانۆ لە هەولێر ساز بكرێ‌، چەندان فیلم و شانۆگەری و موزیك پێشكەش دەكرێن و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

تیجارەت ‌بان: ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تشرینی دووەم، نەریمان عەبدوڵا خۆشناو ڕاگری كۆلیژی هونەرە جوانەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی بەشی موزیك و بەشی سینەما و شانۆ، فێستیڤاڵی چالاكی و توانستی هونەریی قوتابیانی كۆلێژ ساز دەكات.

 

زیاتر گوتی، لە یەكەم ڕۆژی پرۆگرامی بەشی موزیك، موزیكی هەڵەبجە زامێكە، سۆناتینای پایز، گرتمت بەستمت، سترۆنگ، ڤاڵس ژمارە دوو، سریناد 13، ئامان دلۆ، سۆران بادینان و كۆنشرتۆ ژمارە دوو، نمایش دەكرێن.

 

لەبارەی ڕۆژی دووەمی پرۆگرامەكانی فێستیڤاڵ ڕای گەیاند، ڕۆژی دووەم لە پرۆگرامی بەشی سینەما و شانۆدا، نمایشی لە چاوەڕوانی گۆدۆدا لە نووسینی ساموێل بیكیت و ئامادەكردن و دەرهێنان و نواندنی فەهد فارس و محەمەد ئیسماعیل پێشكەش دەكرێ‌.

 

ساڵانە لە پەیمانگە و زانكۆی تایبەت بە پێگەیاندنی لاوان بۆ كاری هونەری، دەیان چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن، ئامانجیش لەو چالاكییانە بەرەوپێشبردنی تواناكان و پێشاندانی توانای قوتابیانە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە