مانگی داهاتوو فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوەدەچێت

یکشنبه ۲۴ بهمن ۱۴۰۰ 489 0
مانگی داهاتوو فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوەدەچێت بەڕێوەبەری هەڤدەیەمین فستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز رایگەیاند بۆ فێستیڤاڵی شانۆی کوردی، کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، 39 بەرهەمی شانۆییان بە دەستگەیشتووە، بەڵام تەنیا 10 دانەیان بۆ بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون.

تیجارەت بان، فەرەیدوون حامدی، بەڕێوەبەری هەڤدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز بە پەیامنێرانی گوت: "لە 39 بەرهەمی شانۆ، کە بۆ ئەم فێستیڤاڵە نێردراون، 21 بەرهەمیان لە دەرەوە و 18ی دیکەشیان بەرهەمی ناوخۆیی بوون. لەو 10 بەرهەمە شانۆییە، کە توانیویانە بگەنە بەشی رکابەری، شەشیان بەرهەمی ناوخۆیی و 4ی دیکەشیان بەرهەمەی دەرەکین.

 

بەگوتەی فەرەیدوون حامدی، بەرهەمە دەرەکییەکان لە سووریا، تورکیا و هەرێمی کوردستان نێردراون، ناوخۆییەکانیش بەرهەمی پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێن

 

لە خولەکانی پێشووی پێشووی فێستیڤاڵی شانۆی سەقزدا بەشێکی تایبەت بۆ رکابەریی بەرهەمە دەرەکی و بیانییەکان هەبوو، بەڵام ئەمساڵ هەموو کراوەتە یەک پاکێج و بەرهەمە ناوخۆیی و دەرەکییەکان پێکەوە رکابەریی دەکەن.

 

فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز دوای فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، گەورەترین فێستیڤاڵی شانۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، کە ساڵانە بەڕێوەدەچێت.

 

خولی هەڤدەیەمی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز لە نیوەی یەکەمی مانگی سێی زایینیدا بەڕێوەدەچێت و بڕیارە هەموو شانۆ بەشدارەکانیش دووجار نمایش بکرێن.

 

بودجەی ئەم فێستیڤاڵە لەسەر ئاستی پارێزگای سنە و دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی شاری سەقز دابین دەکرێت. سەرەڕای هەوڵەکان بۆ تۆمارکردنی ئەم فێستیڤاڵە لە ئاستی سەرتاسەریی ئێراندا، هێشتا وەزارەتی کولتوور و ئیرشادی ئێران تۆماری نەکردووە، بۆیە بودجەشی بۆ تەرخان ناکات.

امتیاز مطلب: 0%
آیا این مطلب برای شما مفید بود؟ بلی خیر

دیدگاه خود را بنویسید

فرستادن دیدگاه