بڕیارێك له‌باره‌ی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد

Thursday 2 Dec 2021 657 0
بڕیارێك له‌باره‌ی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد بانكی ناوه‌ندی عێراقی فیدڕاڵی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێدانی مۆڵه‌ت به‌ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێدانی به‌شه‌ دۆلاری هه‌فتانه‌.

بتیجارەت ‌بان: ه‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كان بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێنان، بڵند محه‌مه‌د مه‌ولود به‌رێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان به‌ یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌، به‌ ئاماده‌بونی به‌ختیار حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا سه‌ردانی بانكی ناوه‌ندی عێراقی كرد.


شانده‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، له‌گه‌ڵ ئیحسان شه‌مران جێگری پاریزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆبونه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی سودمه‌ند بونی كۆمپانیاكانی كوردستان له‌ وه‌رگرتنی هه‌فتانه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار به‌ نرخی بانكی ناوه‌ندی بۆ كۆمپانیاكانی كوردستان، هه‌رچه‌نده‌ بانكی ناوه‌ندی پێدانی مۆڵه‌تی راگرتبو، به‌ڵام دوای گفتوگۆ  بڕیاریاندا به‌ پێدانی ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ به‌ كۆمپانیاكانی كوردستان، ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێدانی مۆڵه‌ت به‌ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی كوردستان.


هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ره‌زامه‌ندیه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی به‌جۆرێك ده‌بێت كه‌ پێنج كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو خۆیان یه‌كبخه‌ن و كۆی سه‌رمایه‌كه‌یان ببێته‌ دو ملیار و 500 ملیۆن دیناری عێراقی، مۆڵه‌تی پله‌ Bیان پێده‌درێت كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ كۆمپانیاكان سودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی به‌شه‌ دۆلاری هه‌فتانه‌ به‌ نرخی زیادكردنی ئاشكرای بانكی ناوه‌ندی عێراق هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌شه‌ دۆلاره‌ی كه‌ كۆمپانیاكانی دراوی به‌غدا وه‌ریده‌گرن.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، خاڵێكی دیكه‌ی ره‌زامه‌ندیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ 10 كۆمپانیای ئاڵۆگۆری دراو خۆیان خۆیان یه‌كبخه‌ن (دمج) بكه‌ن و سه‌رمایه‌كانیان بكه‌ن به‌ پێنج ملیار دیناری عێراقی مۆڵه‌تی پله‌ A یان پێده‌درێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كۆمپانیاكان سودمه‌ند ده‌بن له‌ وه‌رگرتنی به‌شه‌ دۆلاری  هه‌فتانه‌ به‌ نرخی زیادكردنی ئاشكرای بانكی ناوه‌ندی عێراق كه‌ بڕه‌كه‌ی پێنج ئه‌وه‌نده‌ی كۆمپانیاكانی پله‌ B  ده‌بێت.

 

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌، بانكی ناوه‌ندی ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ بۆ پێدانی دامه‌زراندنی كۆمپانیای بانكی به‌سه‌رمایه‌ی 250 ملیار دیناری عێراقی.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە