ده‌قی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان پارێزگای هه‌ولێر و ئورمیه‌

Saturday 26 Feb 2022 509 0
ده‌قی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان پارێزگای هه‌ولێر و ئورمیه‌ هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و ئورمیه‌، رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌ بواری ئابووری، سیاسی و گه‌شتیاری واژوو ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی كاركردن و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌ نێوان هه‌ردوو لا.

تیجارەت بانله‌ پێناو به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابووریی و بازرگانییه‌كان، هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و ئورمییه‌، رێكه‌وتنێكیان واژوو كرد.

 

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، رێكه‌وتنه‌كه‌ پرسی ئاڵوگۆری بازرگانی له‌  ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و ته‌مه‌رچین له‌خۆ ده‌گرن، جیا له‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ دروستكردنی چه‌ندین ناوچه‌ی پیشه‌سازی.

 

هه‌ردوولا له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوانی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و ئورمییه‌، بۆ ئاسانكردنی گه‌شته‌كان رێكه‌وتن.

 

ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌:   

رێکكەوتننامە

دووه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو پارێزگارانى هه‌ولێرى هه‌رێمى كوردستان و ئازه‌ربايجانى رۆژئاواى كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ ڕۆژى سێشەممە 2022.2.22 زاينى بەرامبەر بە 1400.12.3 کۆچى-هەتاوى، بەسەرۆکایەتى هەریەك لە بەڕێزان (ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن خۆشناو)، پارێزگارى هەولێر و بەڕێز (محه‌ممه‌د سادق موعته‌مدیان)، پارێزگارى ئازەربایجانى ڕۆژئاوا و بەئامادەبوونى شاندى باڵاى هەردوولا لەدیوانى پارێزگاى هەولێرئه‌نجام درا.

 

هه‌ردوولا له‌ دواى دوپاتکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنى تەواوى خاڵەکانى لێکتێگەیشتنى پێشووى هاوبەشی نێوانیان و لە بەردەوامى پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى دوو لايه‌نه‌ له‌ دواى تاوتوێ و گفتوگۆ وئاڵوگۆڕى بيرورا بەمەبەستى بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان، لەسەر ئەم خاڵانەى خوارەوە ڕێککەوتن:-

 

1- هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئاسانکارى بۆ فراوانکردنى جوڵە بازرگانییەکان بۆ پێکهێنانى کۆمپانیاى هاوبەشى گواستنەوە کە رێکارەکانى لەلایەن لیژنەیەکى هاوبەش لەفەرمانگە پەیوەندارەکانى هەردوو پارێزگاکە بە زووترین کات دیراسە بکرێت.          

                        

هەروەها هەردوولا ڕەزامەند بوون تاکو پێکهێنانى کۆمپانیای هاوبەشى گواستنەوە، بەشێوەى تاقیکردنەوە بۆ ماوەى (2) مانگ سەرەڕای ئەو ڕێکارانەى کە پێشتر لەهەردوو سنوورى تەمەرچین-حاجى ئۆمەران گیراوەتەبەر، ڕۆژانە (10) بارهەڵگرى ئێرانى کە کاڵاکانیان ماوەى بەسەرچوونیان خێرایە (ميوه‌، سه‌وزه‌، شيره‌مه‌نى، مريشك و گۆشت) ڕاستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ هەرێمى کوردستان، هەروەها (10) بارهەڵگرى هەرێمى کوردستان کاڵای هەناردەى هەرێمى کوردستان بەشێوەى ڕاستەوخۆ بگوازێتەوە بۆناو شارەکانى ئێران و لەدواى (2) مانگ دووبارە لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانى  هەردوولا دیراسە بکرێت.                                                                                                           

2- هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕى لە پێناو فراوانکردنى  بوارى گەشتیارى و هاوکاریەکانیان لەبوارى میدیایی، کردنەوەى پێشانگاى بازرگانى، پسپۆرى، ئاڵوگۆڕى بوارەکانى ڕۆشنبیرى، کولتورى، گەشتیارى و وەرزشى و پەرەپێدان بە پێشوەچوونى پەیوەندییەکانى نێوان زانکۆکانى هەولێر و ئورمیە

 

3- هەردوولا هاوڕابوون بە دامەزراندنى ناوچەى پیشەسازیی هاوبەش لەناوچە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر و ئازەربایجانى ڕۆژئاوا لەدواى دیراسەکردنى لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانى هەردوو وڵات

 

4- بڕیاردرا کە کۆبوونەوەى هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتى فرۆکەخانەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و ئازەربایجانى ڕۆژئاوا لەنزیکترین کاتدا ڕێکبخرێت بە مەبەستى کاراکردنەوەى گەشتى ئاسمانى لە نێوان شارەکانى هەولێر و ئورمیە

5- هەردوولا بەڵێنیاندا بەپێدانى زانیارى پێویست لەسەر ڕێنماییەکانى کوالێتى کۆنتڕۆڵ بەیەکترى.

 

6- پشتبەستن بە ئەزموونەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەپەرەپێدان لەبوارى پیشەسازى بچووك و مامناوەند، لایەنى ئێرانى ئامادەی خۆیان دەربڕى بەدەستپێکردن و دانانى کارگەکانى پیشەسازى گۆڕینى خۆراك، لەقوتوونان، شەربەتى میوە، بەرهەمە شیرەمەنیەکان لەڕێگاى بەشداریکردنى کەرتى تایبەت بەپێى ڕێنماییەکانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەپێى پێداویستیەکانى هەرێم لەم بوارانەوە.

 

7- بڕیاردرا کۆبوونەوەکانى دوولایەنە بەشێوەى مانگانە لەنێوان بەرپرسانى دەروازەى سنوورى حاجى ئۆمەران – تەمەرچین ئەنجامبدرێت بەمەبەستى دیراسە و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان، لەپێناو زیادکردن و خێراکردنى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى لەنێوان هەردوو دەروازە.

 

8- هەردوولا رێککەوتن لەسەر زیادکردنى هاوکارییەکانى هاوبەشى کەرتى تایبەت سەبارەت بە ئاڵوگۆڕى زانیارى لەبوارەکانى پێداویستیەکان و کەمکردنەوە (مناقصات) و توانا هونەرییەکان و بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوولا بەهەردوو زمان ئامادەبکرێت و لەڕێگاى لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاڵوگۆڕ بکرێت.

 

9- هەرێمى کوردستان بەدواداچوون لاى حکومەتى فیدرالى عێراق بکات سەبارەت بە پێشنیارى لایەنى ئێرانى لەسەر ترانزێتى کاڵا بۆ وڵاتى سێیەم

 

10- هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر گەشتکردنى گەشتیارانى ئێرانى بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق لەدەروازەکانى حاجى ئۆمەران – تەمەرچین لەرێگەى کۆمپانیاکانى گەشتیارى هەردوو وڵات بەپێى ڕێکار و ڕێنماییەکانى بەرکارى هەردوو وڵات

11- هەردوولا رێککەوتن کاروبارى بازرگانى و گەشتیارى لەدەروازەکانى تەمەرچین - حاجی ئۆمەران بەشێوەى (24) کاتژمێربێت، هەروەها لایەنى ئێرانى پابەند بوونى خۆیان نیشاندا بەپێدانى تابلۆ (پلاك) بەئۆتۆمبێلەکانى گەشتیارى هەرێمى کوردستان لەناو دەروازەى تەمەر چیندا

 

12- هەردولا ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەى دەرگاى سێیەم لە ناو هەردوو دەروازەى سنوورى حاجى ئۆمەران- تەمەرچین، لەپێناو خێراکردنى جوڵەى بازرگانى و ئاسانکارى هەناردەکردنى کاڵاکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران لەماوەى (1) مانگدا

 

13- هەردوولا ڕێککەوتن لەپێناو ئاسانکارى بۆ هاتوچۆكردنى ئۆتۆمبێله‌كانى گەشتیارى هه‌رێمى كوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران، لەلایەن لایەنى پەیوەندیدارى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه‌ ديراسه‌ بكرێت:

 

أ- تابلۆى نێودەوڵەتى هه‌ردوو وڵات.

ب- پێدانى بریکاردارى ئۆتۆمبێل (وکالة السيارة) له‌ لايه‌ن هاوڵاتيانى هه‌رێم بۆ هاوڵاتيانى هه‌رێم ده‌درێت و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ پێدانى بريكاردارى له‌ لايه‌ن هاوڵاتيانى ئێرانى بۆ هاوڵاتيانى ئێرانى ده‌درێت بۆ‌ مه‌به‌ستى هاتوچۆكردن به‌ ئۆتۆمبێلى گه‌شتيارى.

 

ج- دەفتەرى ڕێگە پێدانى هاتووچۆى گومرگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

 

د- مۆڵەتى لێخۆڕينى نێودەوڵەتى هەردوو وڵات.

 

14- هەردوولا رێککەوتن هەموو ئەو کاڵایانەى کە بەشێوەى ترانزێت لە ئێرانەوە لەدەروازەکانى ترى هەرێمى کوردستان هاوردە دەکرێت، بەهەمانشێوە لەدەروازەى حاجى ئۆمەرانیشەوە ڕێگایان پێبدرێت هاوردەبکرێت

 

15-هەردوولا ڕێککەوتن ڕاستاندنى (تصدیق) گرێبەستەکانى نێوان کۆمپانیاکانى گواستنەوەى گەشتیارى هەردوو وڵات، لەلایەن هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەنجامبدرێت.

 

16- ئەم ڕێککەوتنە بەدوو زمانى کوردى و فارسى کە لە (16) خاڵ پێکهاتووە، لەلایەن هەردوو پارێزگارەوە واژوو کرا.                                                                   

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە