کوردستانی ئێران هاوپەیمانییەکی ئابووری بۆ بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکدێت
ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری نوێی سنە، رۆژی شەممە 04-12-2021 لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی رێکخراوی پیشەسازی و بازرگانی پارێزگای سنەدا، گوتی: ئەو هاوپەیمانییە ئابوورییە لەنێوان پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێدا لە داهاتوویەکی نزیکدا پێکدێت.
بەگوتەی ئیسماعیل زارعی کوشا، لەڕێگەی ئەو هاوپەیمانییە ئابوورییەوە دەتوانرێت پلانی باشتر دابنرێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.
پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێ لە سێ دەروازەی نێودەوڵەتی و چوار دەروازەی نیوە فەرمییان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و ساڵانە بە بەهای نزیکەی 6 ملیار دۆلار لەڕێگەی ئەو دەروازە سنوورییانەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت.
تەنیا بەشێک لەو کاڵا و کەلوپەلانە، کە لە دەروازە سنوورییەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەرهەمی پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێ لە کوردستانی ئێران، هەرچەندە بەرپرسانی ئەو سێ پارێزگایە هەمیشە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیان وەک دەرفەتێک بۆ بەرهەمەکانیان داناوە.
ئێران بەهاری ئەمساڵ بڕیاریدا لەو وڵاتانەدا، کە زیاترین ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵیاندا هەیە، ناوەندێکی بازرگانی بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بکاتەوە. عێراق یەکێک لەو وڵاتانەیە و بەڕێوەبردنی ناوەندی بازرگانی ئێران لە عێراق بە پارێزگای کرماشان دراوە.
فەرهاد مەرزی، بەڕێوەبەری ژووری پیشەسازی کرماشان، دەڵێت: بەڕێوەبردنی ناوەندی بازرگانی هەر وڵاتێک بە پارێزگایەک سپێردراوە، بۆ عێراق چوار پارێزگا داوایان کردبوو بەرپرسایەتی ئەو ناوەندە وەربگرن، کە لە کۆتاییدا بە پارێزگای کرماشان دراوە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- نەوتی برێنت 130 دۆلاری تێپەڕاند
- هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هۆی گەشەی ئابووری هەرێمی کوردستانە
- چین سەرمایەدانەری زۆری لە بواری فەرهەنگی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان کردووە
- گهشهی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق زیادی كردووه
- کۆنفرانسی ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو
- بەبەهای نزیكەی 5 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری باشماخ ئەنجامدراوە
- بڕی ٣٠ ھەزار دۆلار دەدرێت به خاوەنکاران و پیشەسازان