ئاگادارییەكی نوێ لەبارەی گەشت بۆ ئێران
تیجارەت بان: دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ئەمڕۆ هەینی، لە ئاگادارییەكی نوێدا رایگەیاندوە”ئەوانەی بەنیازی گەشتکردنن بۆ ئێران لەڕێگەی دەروازەکەمانەوە، پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری (PCR)(هەردوکیان پێکەوە) پێبێت، بەپێچەوانەوە ئیشوکاریان بۆناکرێت و دەگەڕێنرێنەوە لەبەرئەوەی ئەو مۆڵەتەی ئێران دیاری کردبو کۆتایی هاتوەو لەئێستا بەدواوە ئێران تەنها ڕێگە بەداخڵبونی ئەوکەسانە دەدات کە هەردوکی واتە (کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایPCR))ی پێکەوە پێبێت.”
دەروازەكە سەبارەت بە پشكنینی كۆرۆنا، ئەوەی خستۆتەڕو”گەشتیاران بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا دەتوانن سەردانی هەریەکە لەنەخۆشخانە حکومییەکانی (شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ــ لەسلێمانی) و (نەخۆشخانەی وەفاــ لە هەڵەبجە) بکەن، بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی تەنها ئەو دو شوێنە باوەڕپێکراون بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا تایبەت بەگەشتیاران و کارییان پێ دەکرێت.”
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین