بەغدا رێنمایی نوێ بۆ گەشتیاران دەردەكات

Sunday 19 Dec 2021 533 0
بەغدا رێنمایی نوێ بۆ گەشتیاران دەردەكات وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەواری عیراق مەرج و رێنمایی نوێ بۆ ئەو گەشتیارانە دادەنێت كە دێنە ناو خاكی عیراقەوە.

تیجارەت ‌بان: ئەحمەد عەلیاویی وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عیراق رایگەیاندوە، یاسای تایبەت هەیە بۆ دەستی كارو هێنانی كرێكاری بیانی لە دەرەوەی وڵات بۆ كاركردن، ناكرێت خەڵكی بیانی بەناوی گەشتیارییەوە بێتە عیراق و كرێكاری بكات، چونكە رێگەپێدانیان بۆ سەردانكردنی مەزارگەكان یاخود بە گەشتیاریی بۆ كراوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژی داهاتوو رێنمایی نوێ بۆ هێنانی گەشتیار بە گروپ دەردەكرێت تا لەو وادەیەی بۆیان دیاریكرداوە گروپەكانیان بگەڕێننەوە لەبەرئەوەی هیچ یاساو رێنماییەك نییە رێگە بدات گەشتیار بێتە ناو عیراقەوەو دواتر بمێنێتەوە بۆ كاركردن، چونكە رەزامەندیان بۆ ڤیزاكەیان تەنها گەشتیارییە.

 

عەلیاویی وتوشیەتی: دەستی كار لەعیراق فرە رەگەزن ئەوانەی هاتون تەنها بەناونیشانی كرێكارو كاركردن لە عیراقن و مۆڵەتی تایبەتی كاركردنیان پێدراوە، دەستەی گەشتوگوزاریش بەشێكە لە وەزارەتی رۆشنبیری و تایبەتە بە كاروباری گەشتیاریی لەبارەی چاودێریكردنی شوێنە گەشتیاری و هۆتێلەكان و پلانی پەرەپێدانی داهاتویان، بەڵام لایەنێك نین لە كاروباری كارێكارو چاودێریكردنیان یاخود رەزامەندی وەرگرتن بۆیان، كە لە بنەڕەتدا مۆڵەت وەرگرتن بۆ كرێكاری بیانی و هێنانیان پەیوەندی بە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە ئەمنییەكانەوە هەیە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە