ئێران قەدەخەی گەشتکردنی لەسەر هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان هەڵگرت

Tuesday 11 Jan 2022 561 0
ئێران قەدەخەی گەشتکردنی لەسەر هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان هەڵگرت ئێران بڕیاری سنووردارکردنی گەشتکردنی هاووڵاتیانی وڵاتانی دراوسێی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە ئاسایی بووەتەوە. بەمەش هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.


تیجارەت بان، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ناوەندی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای ئێران رایگەیاند، بڕیاری سنووردارکردنی گەشتکردن لە وڵاتانی دراوسێوە هەڵوەشاوەتەوە و هاووڵاتییانی وڵاتانی دەوروبەری ئێران دەتوانن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.


 
وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت، لە سنوورە وشکانییەکان رێگە بەو کەسانە دەدرێت بچنە ئەو وڵاتە، کە پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتبێت و بەڵگەنامەی نێگەتیڤبوونی تێستی کۆرۆنایان پێبێت.


 
لەبارەی وڵاتانی دیکە، ئەحمەد وەحیدی دەڵێت، قەدەخەکردنی گەشتکردن لە وڵاتانی ئەوروپا وەکو فەرەنسا و بەریتانیا بەردەوام دەبێت، بەڵام رێگە دەدرێت هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانەی توانیویانە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکەن، لە رێگەی ئاسمانییەوە بچنە ئەو وڵاتە.


 
رۆژی 23-12-2021 ئیسماعیل عەلی، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەپێی راگەیێندراوێکی کۆنسوڵخانەی ئێران، لە رۆژی شەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2021 و بۆ ماوەی دوو هەفتە پێدانی ڤیزەی گەشتیاری بە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی عێراق رادەگیرێت. دوای بەدواداچوونی ئێمە، لایەنی ئێرانی پێیانگوتووین کە وەکو رێوشوێنێکی خۆپارێزییە لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو بڕیارە بەسەر هەموو دەروازە سنوورییەکان و گەشتە ئاسمانییەکان جێبەجێ دەبێت."/رووداو

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە