گەشتوگوزاری دهۆک: ئەمساڵ زیاتر لە 1.5 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە دهۆک
تیجارەت بان، د.خەیری عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک، رۆژی دووشەممە 27-12-2021 لە کاتی بەشداریکردنی لە بوڵتەنی کاژێر 13:00ی تەلەڤزیۆنی رووداو، گوتی: "پلانمان وابوو ئاهەنگێکی گەورە بەبۆنەی سەری ساڵ بکەین، بەڵام بەهۆی لافاوەکەی هەولێرەوە هەڵوەشێندرایەوە".
وەک د.خەیری عەلی ئاماژەی بەوەدا لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی عێراق روو لە ناوچە گەشتیارەکانی پارێزگای دهۆک دەکەن، بۆیە تیمەکانی گەشتوگوزار لە ئەرکدان بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە ساڵی 2021 سەردانی پارێزگای دهۆکیان کردووە. د. خەیری گوتی: "ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە دهۆک".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک رایگەیاندووە، بەهۆی لافاوەکەی هەولێر وەک لایەنی دامودەزگاکانی حکومەت ئاهەنگی فەرمی ناگێڕن، بەڵام زیاتر لە 20 شوێنی گەشتیاری هەن کە ئاهەنگی تایبەت دەگێڕن.
سەبارەت بە رێککارەکان بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای نوێ کە ناسراوە بە ئۆمیکرۆن، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دهۆک گوتی، ئەمە تایبەتە بە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و لایەنی تەندروستی و بازگەکان، هەر کەسێک لە دەرەوە بێتە نێو شاری دهۆک پێویستە کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنای پێبێت./رووداو
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- لە سنووری گوندەكانی سنە 26 ماڵی گەشتیاری هەن
- زیاتر لە یەک ملیۆن کەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیان کرد
- کوردستان دەبێتە میوانداری گەورەترین جێژنی جیهانیی نەورۆز
- عێراق مەرجی پشکنینی PCRی بۆ گەشتیاران لابرد
- مەرجی نوێ بۆ گەشتیارانی كوردستان و عێراق دادەنرێت
- ئێران قەدەخەی گەشتکردنی لەسەر هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان هەڵگرت
- هونەرمەندی سنەیی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی فێستیڤاڵی دهۆکی بردەوە
- بەشداری "پاڵەوان" لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک"
- "نانی پیرۆز" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش دهکرێت
- کردنهوهی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" به فیلمی "ئەزموون"