ئێران ناوەندێکی بازرگانی لە شاری سلێمانی دەکاتەوە

Sunday 13 Feb 2022 462 0
ئێران ناوەندێکی بازرگانی لە شاری سلێمانی دەکاتەوە سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا ناوەندێکی بازرگانی لەم شارەدا دەکرێتەوە، کە 30 کۆمپانیای ئینتەرنێتی و 100 مارکەی جیاوازی ئێرانی لە خۆ دەگرێت.

تیجارەت بان، مەهدی شوشتەری، سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بازرگانانی پارێزگای کرماشان کۆبووەوە و گوتی: "ئەو ناوەندە بازرگانییەی کە لە سلێمانی دەکرێتەوە لە بوارەکانی دۆزینەوەی بازاڕ، پەیوەندیکردن و گواستنەوەدا چالاکی دەکات".

 

کەیوان کاشفی، بەرپرسی ژووری بازرگانیی پارێزگای کرماشان، ئاماژەی بەوەدا سلێمانی و هەرێمی کوردستان دەروازەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراقە و  گوتی: "هەرێمی کوردستان دەروازەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ سووریا و لوبنانیشە، هەرچەندە هەر ئێستاش بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ئەو رۆڵە دەگێڕن".

 

کەیوان کاشفی باسی لەوەش کرد لە داهاتوویەکی نزیکدا کاڵا و کەلوپەل بەشێوەی راستەوخۆ بۆ بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگوازرێتەوە.

 

بارهەڵگرە ئێرانییەکان کاڵا و کەلوپەل تاوەکوو دەروازە سنوورییەکان دەگوازنەوە، لە دەروازەی سنووری دایدەگرن و رادەستی بارهەڵگری هەرێمی کوردستان یان عێراقی دەکەن.  گواستنەوەی راستەوخۆی کاڵا و کەلوپەل ئێستا بەشێوەی تاقیکردنەوە لە دەروازی سنووریی حاجی ئۆمەران جێبەجێ دەکرێت.

 

لە ساڵانی رابردوودا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق تاوەکوو 12 ملیار دۆلاریش رۆیشت، بەڵام بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە ئەمە ئێستا دابەزیوە. ئێران ئێستا لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان رکابەری زۆریشی هەیە.

 

بەرپرسانی ئێران، تورکیا بە گەورەترین رکابەری خۆیان دەزانن. تورکیا ساڵی رابردوو بڕی 18 ملیار دۆلار کاڵا و کەلوپەلی هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کردبوو، کە ئەمە دوو هێندەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق بوو.

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە