هەولێر و ورمێ ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان تاوتوێی دەکەن

Tuesday 22 Feb 2022 422 0
هەولێر و ورمێ ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان تاوتوێی دەکەن شاندێکی پارێزگاری ورمێ، بە سەرۆکایەتی پارێزگاری شارەکە لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران سەردانی هەولێر دەکەن، بڕیارە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی ئیدارەی هەولێر تاوتوێی ئاڵۆگۆڕە بازرگانییەکان بکەن.

تیجارەت بان، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر راگەیاند: "لە دوو مانگی رابردوودا پارێزگاری هەولێر بە مەبەستی باشترکردنی جموجۆڵی بازرگانی سەردانی ورمێی کردبوو، ئەمڕۆش شاندێکی پارێزگای ورمێ بە سەرۆکایەتی پارێزگاری شارەکە سەردانی هەولێر دەکەن و چەند رۆژێک لە هەولێر دەمێننەوە".

 

گوتیشی: "ئامانجی سەردانی شاندەکەی پارێزگای ورمێ، بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر باشترکردنی جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان هەردوولا، هەروەها نەهێشتنی ئەو گیروگرفتانەی کە هەن، کە تائێستا بەشێک لەو خاڵانە جێبەجێکراون، کە لە یاداشتنامەی نێوان هەولێر و ورمێ هەیە، لەو سەردانەی شاندەکە جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان دەکرێتەوە".

 

شاندی پارێزگای ورمێ، بە سەرۆکایەتی سادق موعتەمیدیان پارێزگاری ورمێ، لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لەلایەن عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگری پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێدەکرێت.

 

لە کۆتایی ساڵی رابردوو شاندێکی پارێزگاری هەولێر بە سەرۆکایەتی ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی ورمێیان کرد و لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا یاداشتێکی 14 خاڵیان واژۆ کرد.

 

حاجی ئۆمەران – تەمەرچیان، یەکێکە لە دەروازەی سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاڵوگۆڕی بارزگانی و هاتووچۆی گەشتیاری نێوان هەولێر و ورمێ بەو سنورەدا دەکرێت./کوردستان24

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە