سنە دەبێتە میوانداری 12 وڵاتی جیهان لە جێژنی جیهانی نەورۆز
تیجارەت بان: یەعقووب گەوێڵیان دوانیوەڕۆی سێشەممە ڕایگەیاند: ئەو جێژنە ڕۆژی 23 ی ڕەشەممە لە شاری تارانەوە دەستی پێکردووە، پاشان لە شارەکانی هەمەدان و کرماشان درێژەی دەبێت و لە ڕۆژی 26 ی ڕەشەممەش لە شاری سنە کارناڤال و بەرنامەکانی بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو بەرنامەدا 85 کەس لە هۆزە ئێرانییەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە، باڵوێزەکانی چەند وڵاتی بیانی و نونێنەرانی 12 وڵاتی جیهان کە خاوەن جێژنی نەورۆزن، بەشدار دەبن.
گەوڵێڵیان درێژەی دا: بەرنامەکانی ئەو جێژنە لە پیادەڕێی فرۆدسی ، ماڵی کورد و لە کۆتاییدا لە هۆڵی هەش هەزار کەسی سنە بەڕێوە دەچێت کە لە ماڵی کورددا، جلی نەتەوەکانی دیکە، پیشەی دەستی و گالری وێنی نەورۆز دەخرێتە بەرچاوی بینەران و هۆگرانەوە./
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- بەڕێوەچوونی جێژنی نەتەوەیی توو فەرەنگی لە کوردستان
- فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد بەڕێوە دەچێت
- پارچە گۆرانی نەورۆز بڵاو کرایەوە
- مانگی داهاتوو فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوەدەچێت
- "ئارگۆن" بووە براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی مێترۆپۆلیسی ئیتالیا
- یەکەم فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی هەورامان بە میوانداری زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت
- گرووپی هەڵپەڕکێ "ئورمیە گۆڤەند" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕووسیا و فەڕەنسا درەوشایەوە