فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد بەڕێوە دەچێت

Saturday 19 Mar 2022 474 0
فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد بەڕێوە دەچێت جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی مەهاباد لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە مەهاباد هەواڵی دا.

تیجارەت بان: ئارش شەهابی لەم بارەوە وتی: چوارەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی لە ژێر ناوی "هەوارگەی موکریان" ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی ڕەشەمە لە هۆڵی وەحدەتی مەهاباد بەڕێوە دەچێت.

 

ئەو وتیشی: لە نەورۆزی ئەمساڵدا بەرنامەی فەرهەنگی و وەرزشی، پیشانگای پیشە دەستکردەکان و ... لە مەهاباد بەڕێوە دەچن.

 

ناوبراو روونی کردەوە: نۆژەن کردنەوەی سینەما تەربیەتی ئەم شارە لە بەرنامەی ئێمە دایە و هەوڵی زۆری بۆ دراوە بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی نەبووە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە