سنە دەبێتە میوانداری 12 وڵاتی جیهان لە جێژنی جیهانی نەورۆز

Wednesday 16 Mar 2022 352 0
سنە دەبێتە میوانداری 12 وڵاتی جیهان لە جێژنی جیهانی نەورۆز بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان وتی: شاری سنە لە ڕۆژی پێنجشەممە 26 ی ڕەشەممە میوانداری جێژنی جیهانی نەورۆزە و لە ئەو ڕێوڕەسمەدا میوانانێک لە 12 وڵاتی جیهانەوە بەشدار دەبن.

تیجارەت بان: یەعقووب گەوێڵیان دوانیوەڕۆی سێشەممە ڕایگەیاند: ئەو جێژنە ڕۆژی 23 ی ڕەشەممە لە شاری تارانەوە دەستی پێکردووە، پاشان لە شارەکانی هەمەدان و کرماشان درێژەی دەبێت و لە ڕۆژی 26 ی ڕەشەممەش لە شاری سنە کارناڤال و بەرنامەکانی بەڕێوە دەچێت.

 

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو بەرنامەدا 85 کەس لە هۆزە ئێرانییەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە، باڵوێزەکانی چەند وڵاتی بیانی و نونێنەرانی 12 وڵاتی جیهان کە خاوەن جێژنی نەورۆزن، بەشدار دەبن.

 

گەوڵێڵیان درێژەی دا: بەرنامەکانی ئەو جێژنە لە پیادەڕێی فرۆدسی ، ماڵی کورد و لە کۆتاییدا لە هۆڵی هەش هەزار کەسی سنە بەڕێوە دەچێت کە لە ماڵی کورددا، جلی نەتەوەکانی دیکە، پیشەی دەستی و گالری وێنی نەورۆز دەخرێتە بەرچاوی بینەران و هۆگرانەوە./

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە