بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

Tuesday 29 Mar 2022 457 0
بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 136 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە، كە بە بڕێكی كەمتر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.

تیجارەت بان، ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 136 ملیۆن و 596 هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 186 ملیۆن و 274 هەزار و 552 دۆلار بوو.

 

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە تەنیا 350 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 136 ملیۆن و 246 هەزار دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

 

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 23 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و تەنیا دوو بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و یەك كۆمپانیاش بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 147 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا./

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە