چوارەمین فێستیڤاڵی "هەڵپەڕکێ بانە" بە ناساندنی براوەکان کۆتایی هات
تیجارەت بان، شەوی سێشەممە ڕێورەسمی کۆتایی چوارەمین فێستیڤاڵی سەرتاسەری هەڵپەڕکێ بانە لە هۆڵی دەریا بە بەڕێوەچوونی بەرنامەی 12 گرووپی هەڵبژێردراو و ناساندنی باشترینەکانی هەر بەشێک لە باری هاوئاهەنگی گرووپ، بەڕێوەچوونی دروست بەزمەکان، هەڵبژاردنی مۆسیقا، سەرچۆپی، گاوانی، جلوبەرگ، خوێندنەوەی قتارەکان و منداڵان کۆتایی هات.
دەستەی ناوبژیوانانی چوارەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ بانە خەڵاتی گاوانیان بەخشیە فەریاد پووری لە گرووپی ڕۆژمەرگەوانی ورمێ.
لە بەشی جلوبەرگ، گرووپی هەڵپەڕکێ دیلانی ورمێ و سێجاری دانیکەش لە مەریوان بە دەنگی ناوبژیوانان هەڵبژێردراران و لە بەشی منداڵانیش ئارتین حسێنی لە گرووپی دیلانی ورمێ پلەی یەکەمی وەدەست هێنا.
لە بەشی چۆپی کێش ئەرسەلان نەورۆزی لە گرووپی گۆڤەندی ورمێ پلەی یەکەمی دەست خست.
بە دەنگی ناوبژیوانان ل بەشی مۆسیقا، گرووپی چلاکی بانە، سێجاری مەریوان و بەڕۆژەی بانە بە ڕیزەوە لە پلەی یەکەم تا سێهەم وەستان./ئاژانسی هەواڵی مێهر
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت
- یەکەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقا لە کامیاران بەڕێوە دەچێت
- بۆکان دەبێتە میوانداری یەکەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی "ناڵەشکێنە"
- مانگی داهاتوو فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوەدەچێت
- "ئارگۆن" بووە براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی مێترۆپۆلیسی ئیتالیا
- یەکەم فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی هەورامان بە میوانداری زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت
- گرووپی هەڵپەڕکێ "ئورمیە گۆڤەند" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕووسیا و فەڕەنسا درەوشایەوە