سندووقی نێودەوڵەتیی دراو

ئابووریی عێراق لەمساڵدا بەڕێژەی 6.3٪ گەشە دەکات

Thursday 28 Apr 2022 392 0
ئابووریی عێراق لەمساڵدا بەڕێژەی 6.3٪ گەشە دەکات سندووقی نێودەوڵەتیی دراو ئەمڕۆ دوایین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە رەوشی ئابووریی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندی ئاسیا بڵاودەکاتەوە.


 
تیجارەت بان، بەپێی راپۆرتەکەی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، ئابووریی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندی ئاسیا زیاتر گەشەدەکەن، بەڵام کۆمەڵێک ئالنگاری گەورە و نادڵنیایی لەبەردەم گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتانەیە بە تایبەتی شەڕي ئۆکراینا.
 
بەپێی راپۆرتەکە، عێراق لەنێوان ئەو وڵاتانەدا زیاترین گەشەی ئابووری دەکات لەمساڵدا کە بە 6.3٪ خەمڵێندراوە.
 
سندووقی نێودەوڵەتیی دراو هەروەها دەڵێت هۆکاری گەشەی ئابووریی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. هاوکات ئاماژە بەوەش دەدات کە هەرچەندە ئەو وڵاتانە زیاتر گەشەی ئابووری بەخۆیانەوە دەبینن، بەڵام گەشەی ئابووری هاوتەریبە لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، فشاری لەسەر هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە زیادکردووە.
 
سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندی ئاسیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەشەیەکی باشیان هەبووە، بەڵام ئاڵنگاری نوێ سەریهەڵداوە. ئەویش دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە هەندێ وڵاتی ئاسیاییدا کە رێژەی کوتانی ڤاکسینەکان لەو وڵاتانەدا کەمبوون.
 
ئەو ناوەندە گەورەیەی جیهان دەڵێت، بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی حکومەتەکان لە بواری بودجە داناندا تووشی بەربەست ببنەوە. هەروەها دەشڵێت، گەشەی ئابووریی وڵاتان هاوسەنگ نەبووەوە هەندێ لە سێکتەرەکان باشتر گەشەیان کردووە و هەندێکی دیکەش کەمتر.
 
سندووقی نێودەوڵەتیی دراو هەروەها داوا لە حکومەتەکانی ئەو ناوچەیە دەکات، "دەبێت پاڵپشتییەکانیان بۆ ئابووریی وڵاتەکانیان زیاد بکەن و بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری رێژەی هەڵاوسان سوودی بانکی بەرزبکەنەوە."
 
سەبارەت بە رێژەی هەڵاوسان لە عێراق، سندووقی نێودەوڵەتیی دراو دەڵێت، پێشتر پێشبینیدەکرا کە رێژەی هەڵاوسان لە عێراق 2.4٪ بێت، بەڵام ئێستا پێشبنییەکان ئاماژە بەوە دەدەن رێژەی هەڵاوسان لە 2022 دا بەرزدەبێتەوە بۆ 6.9٪.
 
سندووقی نێودەوڵەتیی دراوە هەروەها دەڵێت، داهاتی نەوتی وڵاتانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2022 دا بەڕێژەی 5.3٪ـی کۆی بەرهەمی ناوخۆی ئەو وڵاتانە زیاد دەکات و بەرزدەبێتەوە بۆ 818 ملیار دۆلار.
 
سندووقی نێودەوڵەتیی دراو پێشبینیکردووە بۆ ساڵی 2022 وڵاتانی نەوتی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەڕێژەی 5.4٪ گەشەبکەن./رووداو

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە