جەخت لەسەر زیاد کردنی پێوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان

Monday 27 Dec 2021 418 0
جەخت لەسەر زیاد کردنی پێوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەسەر بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی ئابووری ئێران و هەرێم جەختی کرد.

تیجارەت بان،محەمەد سادق موعتەمدیان دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ پارێزگاری هەولێر زیادی کرد: پێوەندییەکانی ئێران و هەرێم، پێوەندییەکی باشە کە هیوادارین ئەو کۆبوونەوەگەلە ببێتە هۆی بەرز کردنەوەی زیاتری پێوەندییەکان.

 

ناوبراو بە جەخت لەسەر بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندیی ئابووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا و هەرێمی کوردستان وتی: بەهۆی بوونی هاوبەشی، پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی ئێران و هەرێم بەربڵاوە.

 

پارێزگاری هەولێریش لە ئەو دیدارەدا وتی: یەکێک لە یەکمایەتییەکانی هەولێر، پەرەپێدانی پێوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئێرانە.

 

ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن بە ڕایگەیاندن ئەوەی کە زۆربەی کاڵاکانی ناو پارێزگای هەولێر، کاڵای ئێرانینە، زیادی کرد: ئێمە لە بوونی کۆمپانیای ئێرانی بۆ ئامادەبوون لە هەولێر پێشوازی دەکەین.

 

ناوبراو درێژەی دا: پێوەندی بازرگانی و ئابووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەگەل هەولێر لە ڕێگای سنووری تەمرچینی پیرانشارەوە، زۆر گرینگە کە ئەبێ ئەو پێوەندییە پەرە بستێنێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە