گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران: جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكە ڕانەگیراوە

یکشنبه ۱۱ خرداد ۱۳۹۹ 434 0
گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران: جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكە ڕانەگیراوە گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رای دەگێنێت، جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكە ئاساییە و بەپێی رێكارە تەندروستییەكان ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكرێت.

سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكە راگیرابێت و بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "وەك رۆژانی پێش جەژن جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكە ئاساییەو رۆژانە ئەم كاڵا و خواردەمەنییانە هاوردە دەكرێن كە پەیوەندییان بە ژیانی مرۆڤەوەیە، لەگەڵ كەرەستەی بیناسازی و چەند كەلوپەلێكی دیكە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "لەگەڵ جموجۆڵی بازرگانی، ڕێكاری توندی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوورەكە دەگیرێنە بەر و دەبێت هەموو لا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".

امتیاز مطلب: 0%
آیا این مطلب برای شما مفید بود؟ بلی خیر

دیدگاه خود را بنویسید

فرستادن دیدگاه