بازرگانی لە سنووری باشماخ كەمی كردووە
تیجارەت بان: بەپێی ڕاپۆرتی (تۆڕی میدیایی خەڵک) كەمال حسێنی سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاند، ژمارەی ئەو بارهەڵگرانەی بە شیوەی ڕۆژانە لە سنووری باشماخەوە هاتوچۆ دەكەن نزیك بە 100 بۆ 150 ئۆتۆمبێلن كە زۆربەی بارەكانیان كاشی، سەوزەمەنی، كاهوو، كەلەرم، سیر، پستە و خۆراكە.
وتیشی”ڕێژەی هەناردەكردن بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی كۆرۆناوە كەمی كردووە و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ داخرانی سنوورەكان و كەمبوونی شوێنی بەتاڵكردنەوەی كاڵا هەناردەكراوەكان”.
ئاشكراشیكرد، زیادبوونی نرخی كرێی گواستنەوەی بارهەڵگرە عێراقییەكان كاریگەری هەبووە و ئەوەش بەهۆی جیاوازی نرخی دراوی نێوان ئێران و عێراق دروست بووە.
ڕوونیشیكردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچوونەكان لەو خاڵە سنوورییە وایكردووە هەناردەكردنی شمەك و كاڵا كەم ببێتەوە و كاریگەری لەسەر بازرگانی كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە هەناردەكردنی هەمان كاڵا بەبێ كێشە لە سنوورەكانی دیكەوە ڕەوانەی بازاڕەكانی عێراق دەكرێت.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- ئەنجومەنی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرغكاری بازاڕ پێكهێنرا
- هەرێم و ئێران بڕیاریاندا لەمەرزی باشماخ كارئاسانی بۆ بازرگانان بكرێت
- بەهای هاوردە لە مەرزی سەردەشت -پشدەرەوە 75 ملیۆن دۆلارە
- دوو ملیۆن و 500 هەزار گهشتیار روویان لهههرێمی كوردستان كردووه
- بنکەی پشکنینی کۆرۆنای باشماخ بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری لەئەرکدا دەبن
- مەرجی نوێی گومڕوکی سنووری حاجی ئۆمەران بۆ هاوردەی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان
- لە سنووری باشماخ 4.8 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجام دراوە
- سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ لادەدرێت
- جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کەمیکردوە
- گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران: جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكە ڕانەگیراوە