مەرجی نوێی گومڕوکی سنووری حاجی ئۆمەران بۆ هاوردەی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان

Thursday 2 Sep 2021 481 0
مەرجی نوێی گومڕوکی سنووری حاجی ئۆمەران بۆ هاوردەی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان گومڕوکی سنووری حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند هاوکات لەگەڵ هاوردە کردنی کاڵاکان لە ڕێگای ترانزیتیەوە بۆ ئەو دەروازە سنوورییە، ئیمەیلێک لە وڵاتی هەناردەکارەوە کە هەموو هەواڵ و زانیارییەکان سەبارەت بە ئەو کاڵاگەلەی پێیە، بنێردرێتە بەڕێوەبەرایەتی سنوورەکە.

تیجارەت ‌بان: بەپێی بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتی گومڕوکی سنووری حاجی ئۆمەران هاتووە: هەموو بازرگانان، کۆمپانیاکان، ئەوانەی کاڵاکان ئازاد دەکەن و ڕاوێژکارەکانیان ئاگادار دەکرێتەوە بە مەبەستی دڵنیا بوون لە ترانزیت و شوێنی بەرهەمهێنانی کاڵاکان لە وڵاتانی بیانی جگە لە ئێران، زانیاری سەبارەت بە ڕەقەمی بارهەڵگر، جۆر و کێشی کاڵا لەگەڵ وێنە و شرۆڤەی کاڵا ترانیزتییەکان لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەوە بنێردرێتە بەڕێوەبەرایەتی گومڕوکی حاجی ئۆمەران.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئەو سنوورە هەروەها زیادی دەکات: کاڵا ئێرانییەکان، هەر دەبێت بە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری ئێرانی بنێردرێت و پاشان دواتر بکرێتە نێو بارهەڵگرەکانی هەرێمەوە و دواجاریش بێنە نێو دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە