بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران زیادیكردووە
تیجارەت بان: ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت كە بە (ئۆپیك) ناسراوە، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماری بەرهەمهێنانی نەوتی ئێرانی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2021دا ئێران ڕۆژانە دوو ملیۆن و 214 هەزار بەرمیلی بەرهەمهێناوە، هەروەها توانیویەتی لە چارەكی دووەمدا بۆ 2 ملیۆن و 443 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبكاتەوە.
ئامارەكان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەهۆی سەپاندنی گەمارۆكانی ئەمریكاوە هەناردەی نەوتی ئێران دابەزیوە، بەڵام توانیویەتی قۆناغ بەقۆناغ قەرەبووی ئەو دابەزینە بكاتەوە و ئاستی هەناردەكردنی بەرز بكاتەوە.
پێشتریش، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاندبوو، هەرچەندە بەهۆی گەمارۆ توندەكانی ئەمریكا و كەرتی پیشەسازی نەوتی وڵاتەكەی زیانێكی زۆری بەركەوتووە، بەڵام بەردەوام بووە لە كارەكانی و پارێزگاری لە ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت كردووە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- نرخی نەوت و زێڕ و گەنم بەرزبوونەوە
- حكومەتی هەرێم باجی بۆریی نەوت لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان زیاتردەكات
- هەناردەی نەوتی عێراق له سەدا 1.3 لەسەر ئاستی مانگانە بەرزبووەتەوە
- کارگەی ئاردی سلێمانی رۆژانە 500 تۆن ئارد دەخاتە بازاڕەوە
- کۆچی دوایی فڕۆکەوانێکی ناسراوی کورد
- عێراق ژینگەی گونجاوی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان دەڕەخسێنێت