نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

Saturday 21 Aug 2021 601 0
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بۆ ماوەی دوو هەفتەیە نرخی زێڕ لە بازاڕدا بەرزدەبێتەوە. بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیش لەلایەن بەشێک لە شرۆڤەکارانەوە بۆ کاریگەریی رووداوەکانی ئەفغانستان دەگەڕێندرێتەوە کە بووەتەهۆی دروستبوونی "نیگەرانییەکی جیۆسیاسی" لە بازاڕدا.

تیجارەت ‌بان:هەروەها تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی جۆری دێلتای کۆرۆنا بازرگانانی نیگەران کردووە کە ببێتە مەترسی لەسەر چالاکییە ئابوورییەکان و ئەوەش وەبەرهێنەران و بازرگانانی هانداوە دووبارە روو لە کڕینی زێڕ بکەن، وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنان.

 

کەناڵی تیجارەت ‌بان لە تێلیگرام جۆین بکە
 

نرخی زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی هەینی بە رێژەی 0.1٪ بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1782 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

 

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەهای دۆلار کە بە شێوازی نەریتی لە دژی نرخی زێڕ کاردەکات، بەڵام ئەمجارە نیگەرانییەکان لە بازاڕدا هێندە زۆربوون کە تەنانەت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نەیتوانیوە رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بکات.

 

چینتان کارنانی، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ئینسیگنیا لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، رووداوەکانی ئەفغانستان و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگری لە دابەزینی بەهای زێڕ دەکەن.

 

کارنانی پێیوایە ئەگەر هاتوو رەوشی ئەفغانستان زیاتر تێکچوو یان تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێراتر بوو، ئەوا رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە