سەوڵاوا، شوێنی سەرنجڕاکێشی گەشتیاران

Tuesday 31 Aug 2021 766 0
سەوڵاوا، شوێنی سەرنجڕاکێشی گەشتیاران سەوڵاوا یەکێک لە شارە گرینگەکانی پارێزگای کوردستانە کە بە بۆنەی سروشتی جوان و دڵڕفێنی بۆتە ناوچەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیارە ناوخۆیی و بیانییەکان.

تیجارەت ‌بان: بەپێی  ڕاپۆرتی (ئاژانسی هەواڵی مێهر)، بەشی گەشتیاریی-سەرگوڵ ئارەش: سەوڵاوا لە مەودای 92 کیلۆمەتری ڕۆژاوای سنە و لە نزیکی شاری مەریوان دایە و تاکوو ساڵی 1382 بەشێک لە مەریوان بووە و لەو ساڵەدا وەکوو شارێکی نوێ و سەربەخۆ دیاری کرا.

 

سەوڵاوا گرینگترین ناوچەی پارێزگای کوردستان لە بواری سەرچاوە سروشتییەکانە و لە دێرزەمانەوە ناوەندی عیرفان و کۆبوونەوەی دەروێشەکان بووە و بە تایبەت ئاوایی دوڕووی سەر بە شاری سەوڵاوا وەکوو بنکەیەکی سۆفیگەری دەناسرێت.

دزڵی و دەرەکی وەکوو دوو گوندی گەشتیاری سەوڵاوا دەناسرێن کە لە مەودای 30 و 35 کیلۆمەتری ئەم شارە دان. بە تایبەت لە وەرزی بەهار سروشتی جوان و دڵڕفێنی ئەم ناوچە سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت و گەشتیاری زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەردانی ئەم شوێنە دەکەن.

 

بەشێکی گەورەی ڕووباری سیروان لە شوێنە سەرنجڕاکێشە سروشتییەکانی سەوڵاوایە کە لە پەنای ئەوەشدا کانی یان تاڤگەی کانزایی بڵ هەیە. دەوروبەری ڕووباری سیروان شوێنی کۆبوونەوەی باڵندە و ماسی جۆراوجۆرە کە ئەمەش جگە لە بەرژەوەندی ئابووری بۆ خەڵکی ناوچە، بۆتە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگ و ناسراو.

 

بە گشتی پێکهاتەی سروشتی، کێوە بەرزەکان، دارستان و ڕووبارەکان وەکوو تایبەتمەندی ئەم شارە دەناسرێن و هەروەها نزیک بوون بە گوندی هەجیج لە دیکەی خاڵە سەرنجڕاکێش و تایبەتەکانی سەوڵاوایە.

 

جگە لە شوێنە ئاماژە پێکراوەکان، کانی قوڵ(بە واتای کوڵان)، کانی گواز و چەندەن ئەشکەوتی سروشتی و مێژوویی دیکە لە ئەژماری شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارەن.

 

هەروەها پیشەی کڵاش دۆزی لە ڕیزی پیشە گرینگەکانی خەڵکی ئەو شارەیە و زۆربەی خەڵکی ئەو ناوچە بەم کارەوە سەرقاڵن. هەر بەم بۆنەوە سەوڵاوا وەکوو شاری جیهانی کڵاش ناسراوە و تۆمار کراوە. هەر ئەمەش بۆتە بابەتێکی دیکە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران.

 

جگە لەمەش جۆڵایی و پیشە دەستکردەکان لە دیکەی کاروپیشەی خەڵکی ئەو ناوچەیە.

 

ترێ ڕەش، تووفەرەنگی و گوێز لە گرینگترین بەرهەمەکانی جووتیارانی ئەم ناوچەیە کە جگە لە پێک هێنانی کاروپیشە بۆ خەڵکی ئەو ناوچە، بە بۆنەی ناردنی بۆ شار و وڵاتانیتر، باشتر بوونی دۆخی ئابووری خەڵکی بەدواوە بووە.

 

چەندین شوێنی سەرەنجڕاکێش و ناوچەی زیارەتی لە سەوڵاوا هەیە وەکوو گوندەکانی دووڕۆ و مەحمووئاوا کە هەردوو گوندەکە موڵکی بنەماڵەی نەقشبەندی بووە و خانەقای شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی تێدایە و دوای وەفاتی شێخ عەلائەدین نەقشبەندی حەزرەتی شێخ عوسمان نەقشبەندی و شێخ مەولانا خالید نەقشبەندی لەو گوندانە دابوون و ڕۆژانە سەدان کەس لە هەموو وڵاتانی جیهان سەردانی ئەو کەسایەتییە ئایینیانەی دەکرد بۆ وەرگرتنی چارەسەریی نەخۆشی و ڕێنمایی ئایینی و چارەسەریی کێشە کۆمەڵایەتییەکان.

 

ئێستا مەرقەدی شێخ مەولانا خالید لە گوندی دووڕۆی سەر بە سەوڵاوایە و خانەقاکانیان لە مەحمووئاوا و دووڕۆ دەیان فەقێ و مەلا و مامۆستای ئایینی تێدایە.

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە