بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری باشماخ:

هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن سەفەری ئێران بکەن

Saturday 13 Nov 2021 563 0
هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن سەفەری ئێران بکەن بەرپرسانی هەرێم لە دەروازەی سنووری باشماخ، ڕایانگەیاند کە هاووڵاتیانی هەرێم، بە پێشکەش کردنی کارتی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا دەتوانن بە بێ تاقی کردنەوە، سەفەری ئێران بکەن.

بە ڕاپۆرتی تیجارەت ‌بان لە ماڵپەڕی هەواڵی ئێس ئێن ئێن، بەرپرسانی هەرێم لە دەروازەی سنووری باشماخ، لە ڕاگەیێندراوێکدا بۆ هاووڵاتیانی هەرێم ڕایانگەیاند کە لە ئەگەری وەرگرتنی قۆناغی دووهەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەتوانن بە پێشکەش کردنی کارتی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا و بە بێ پێدانی هیچ تێچوویەک سەفەری ئێران بکەن و بگەڕێنەوە هەرێم.

 

هەروەها ئاماژە کراوە کە کەسانێک کە کارتی وەرگرتنی کۆرۆنایان نییە، دوای تاقی کردنەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا یان PCR مۆڵەتی سەفەر بۆ ئێران وەربگرن و لە کاتی گەڕانەوەش ئەبێ دووبارە ئەو تێستە دووپات بکەنەوە.

 

بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە، ئەنجامی تاقی کردنەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەو دەروازە سنوورییەوە بۆ خوێندکارانی هەرێم کە لە ئێران دەخوێنن و ئەو هاووڵاتیانەی کە بۆ دەرمان شێرپەنجە یان نەخۆشی بەجێماو بە کیمیاباران سەفەری ئێران دەکەن، لە کاتی سەفەر بۆ ئێران و گەڕانەوە بۆ هەرێم بەلاش دەبێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە