سنووردار كردنی جموجوڵی دۆلار

Sunday 21 Nov 2021 482 0
سنووردار كردنی جموجوڵی دۆلار بانكی ناوەندی عێراق گواستنەوەی زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ئەمەریكی لە خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان مەرجداركرد بە هێنانی بەڵگە بۆ خەرجكردن و هۆكاری جوڵە پێكردنی، ئەمەش بە مەبەستی رێگەگرتن لە سپیكردنەوەی پارە و بەكارهێنانی بۆ كاری تیرۆریستی.

بانكی ناوەندی لە راگەیەنراوێكدا (21ی تشرینی دووەمی 2021) بڵاوی كردەوە، بەبێ هۆكار تەنها بە جموجوڵی بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمەریكی یان هاوتاكەی لە دراوەكانی تر دەدرێت لە خاڵە سنورییەكان، سەبارەت بە دیناری عێراقییش تەنها ڕێگە بە یەك ملیۆن دیناری چاپ دەدرێت و لەوە زیاتر حیجز دەكرێت.  

  

ڕاگەیەنراوەكە باس لەوەش دەكات زیاتر لە 10 هەزار دۆلار دەبێت هۆكاری بردنەدەرەوە و هێنانەناوەوەی ڕوون كرابێتەوە، یان خاوەنەكەی بەڵێننامە پڕ بكاتەوە لەماوەی 30 رۆژدا بەڵگە پێشكەش بكات كە بۆچی ئەو بڕە پارەیەی جموجوڵ پێ كردووە.  

  

بانكی ناوەندی جەخت لەوەش دەكاتەوە زیاتر لە 20 هەزار دۆلار تەنها و تەنها لەڕێگەی دەزگا داراییەكانەوە جموجوڵی پێ دەكرێت./ناسنیوز  

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە