ئایه‌ نرخی دۆلار هه‌رزان ده‌بێته‌وه‌؟

Monday 22 Nov 2021 520 0
ئایه‌ نرخی دۆلار هه‌رزان ده‌بێته‌وه‌؟ ئه‌ندامێكی پێشووی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخی دۆلار به‌و جۆره‌ی ئێستای ده‌مێنێته‌وه‌ و هه‌رزان نابێته‌وه‌، ده‌شڵێت: "هێشتا ئابووری عیراق جێگیر نه‌بووه‌ و نرخی نه‌وتیش به‌رز و نزم ده‌كات".

تیجارەت ‌بان: شیروان میرزا، ئه‌ندامی خولی پێشووی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق براگه‌یاند: نرخی دۆلار به‌و جۆره‌ی ئێستای ده‌مێنێته‌وه‌ و حكومه‌تی داهاتووی عیراقیش ده‌ستكاری ناكات له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك.

 

له‌ باره‌ی هۆكاره‌كانه‌وه‌ وتی: "یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان فشاری بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئابوورییه‌كه‌ی به‌رزنه‌كردایه‌ته‌وه‌ له‌ قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كان بێ به‌ش ده‌بوو، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتیش جێگیر نییه‌ و له‌ به‌رزو نزمیدایه‌، بۆیه‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌ دۆخێكی ئاوادا نرخی دۆلار هه‌رزان بكرێته‌وه‌".

 

باسی له‌وه‌شكرد: تا ئه‌وكاته‌ی بابه‌تی كۆرۆناو نرخی نه‌وت به‌لایه‌كدا ده‌كه‌ون نرخی دینار به‌رانبه‌ر به‌ دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ناویاندا دۆلار هه‌روا به‌ نزمی ده‌مێننه‌وه‌.

 

ناو به‌ناو ده‌نگۆی ئه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ره‌ عیراقییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ نرخی دۆلار داده‌به‌زێت و هه‌رزان ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێكی فه‌رمی له‌و باره‌وه‌ نییه‌./وێستگه‌ نیوز

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە