وادەی سنووردارکردنی گەشت بۆ ئێران کۆتاییهاتووە

Sunday 9 Jan 2022 447 0
وادەی سنووردارکردنی گەشت بۆ ئێران کۆتاییهاتووە مانگی رابردوو کۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، له‌سه‌ر رێنوێنیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزەی گه‌شتیاری بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێت، گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەڵێت، دوو هەفتەکە تەواو بووە و ئێران هیچ بڕیارێکی نوێی نەداوە.

تیجارەت بان،راگرتنی ڤیزەی "گەشتیاری و زیارەتی" لە رۆژی 25-12-2021ـەوە چووە واری جێبەجێکردنەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە. ئەمڕۆ یەکشەممە 9-1-2022، سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ و فەرمی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە دەروازەکەمان نەگەیشتووە، هەرچەندە ئەو کاتەش کۆتاییهاتووە، کە ئێران داینابوو".

 

جگە لە ڤیزەی گەشتیاری و زیارەتی، ئێران رێگە بە کەسانی دیکە دەدات سەردانی وڵاتەکەی بکەن، لەوانە؛ ئەو کەسانەی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، ئه‌وانه‌ی ڤیزەی خوێندنیان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی ڤیزەی چوونە ژوورەوەیان هەیە (بۆ بازرگانه‌كان)، ئه‌وانه‌ی ڤیزەی مافی كاركردنیان هه‌یه و ئه‌وانەشی ڤیزەی چارەسەری نەخۆشییان هه‌یه.

 

بەگوتەی سیروان حوسێن، ئەوانەشی مافی سەردانیکردنی ئەو وڵاتەیان هەیە، دەبێت كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان پێبێت کە 15 رۆژ به‌سه‌ر قورچکی دووه‌مدا تێپه‌ڕبووبێت، هه‌روه‌ها پشكنینی كۆرۆنا (PCR)یان پێبێت کە 96 کاژێری بەسەردا تێنەپەڕیبێت.

 

گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران سەبارەت بەوکەسانەی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن گوتی، تەنیا مەرجی هەرێمی کوردستان پشکنینی کۆرۆنایە و هیچ مەرجێکی دیکەیان بۆ ئەو کەسانە نییە کە بە پاسپۆرتی ئێرانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

جگە لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی، سێ دەروازەی فەرمی؛ حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان، هەرێمی کوردستان و ئێران پێکەوە دەبەستنەوە، لەگەڵ ئەوانەدا، چەند دەروازەیەکی نیمچەفەرمیی و لاوەکیش هەن./رووداو

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە