عێراق لەشەش مانگدا بەبەهای شەش ملیار دۆلار کاڵای لەئێرانەوە هاوردە کردوە

Monday 29 Nov 2021 513 0
عێراق لەشەش مانگدا بەبەهای شەش ملیار دۆلار کاڵای لەئێرانەوە هاوردە کردوە سەرۆکی دامەزراوەی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە 21-3-2021ەوە تاوەکو 20-11-2021 وڵاتەکەیان بەبەهای 63.1 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی دەرەوە کردوە، لەو رێژەیەش بەبەهای شەش ملیار دۆلار کاڵای ئێران هەناردەی عێراق کراوە.

تیجارەت ‌بان: مەهدی ئەمیر ئەشرەفی، سەرۆکی دامەزراوەی گومرگی ئێران لەلێدوانێکدا باسی لەوەشکردوە، لە 21-3-2021ەوە تاوەکو 20-11-2021 وڵاتەکەیان زیاتر لە 110.3 ملیۆن تەن کاڵا و شتومەکی هەناردەی دەرەوەی وڵات کردوە کە بەهای ئەو کاڵایانەی هەناردەکراون زیاترە لە 63.1 ملیار دۆلار.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو ژمارەیەش  21.6 ملیۆن تەن کاڵای خوردن و پێداویستی دیکە هەناردەی عێراق کراوە و بەهای ئەو کاڵایانەی بۆ ئەو وڵاتە هەناردەکراون زیاترە لە 6.1 ملیار دۆلار.

 

سەرۆکی دامەزراوەی گومرگی ئێران دەڵێت، ئەمساڵ هەناردەی کاڵای وڵاتەکەیان گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە کە بەراورد بە هەمان ماوەی لە ساڵی 2020دا بەڕێژەی 43.5% بەرزبوەتەوە، هەروەها لەو ماوەیەدا بەبەهای  31.1 ملیار دۆلار کاڵا هاوردەی ئێران کراوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە