هاوردە کردنی ٨٤ هەزار دەزگا ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگای سنوورە هاوبەشەکانی ئێران

Tuesday 4 Jan 2022 463 0
هاوردە کردنی ٨٤ هەزار دەزگا ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگای سنوورە هاوبەشەکانی ئێران سەرۆکی ئەنجومەنی هاوردەکاران و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا ١٠٧ هەزار ئۆتۆمبێل هاتۆتە نێو هەرێمەوە کە زیاتر لە ٨ هەزار دانەیان لە ڕێگای سنووری هاوبەش لە گەڵ ئێراندا هاوردە کراون.

تیجارەت بان، مستەفا عەبدوڕەحمان لەم بارەوە وتی: هاوردە کردنی ئەم ئۆتۆمبێلانە لە ڕێگای سنووری حاجی عومران، ئیبراهیم خەلیل، باشماخ و پەرویزخانەوە بووە.

 

ئەو ڕاشیگەیاند: ٥٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سنووری حاجی عومران، ٢٢ هەزار و ٣١٠ ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سنووری باشماخ و ٢٠ هەزار و ٦٣٩ ئۆتۆمبێلیش لە سنووری ئیبراهیم خەلیل و ١١ هەزار و ٨٤٢ ئۆتۆمبێلیش لە سنووری پەرویزخانەوە هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستانەوە./مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە