سه‌نته‌ری هەناردەکردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە کوردستان دەکرێتەوە

Monday 13 Dec 2021 420 0
سه‌نته‌ری  هەناردەکردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە کوردستان دەکرێتەوە بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی هەرەوەزی گوندیی کوردستان لە کرانەوەی فەرمیی سه‌نته‌ری هەناردەکردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە کوردستان بۆ وڵاتانی دیکەی دراوسێ ئێران هەواڵی دا.

تیجارەت ‌بان:  پەیمان ئەسکەندەری وێڕای داکۆکی لە سەر پێویستیی دامەزراندنی بازاڕچەی سنووری مەریوان، وتی: ئەم بازاڕچەیە چۆتە قۆناغی ساز کردنەوە و دەبێ هەمووان بۆ چالاک کردنەوەی هەوڵ بدەن.

 

 وتیشی: ساڵی پێشوو لە ڕێگای دوو سنووری سەیرانبەند و باشماخەوە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن هەناردەکردنمان بووە و ئەمەش پێویستبوونی دامەزراندنی خێرای سنووری نوێ دەسەلمێنێت.

 

ناوبراو ڕاشیگەیاند: دامەزراندنی ئەم شوێنە بە شێوەیەکە کە هەموو قۆناغەکانی سورتینگ، شۆردنەوە، دابەش کردن و ... لە سەردخانە جێبەجێ بکرێت و بە بێ ڕاوەستان کەلوپەلەکان بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە دەکرێت کە ئەمەش لە رەوتی هەناردەکردن لە پارێزگادا کاریگەری بەرچاوی دەبێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە