پێشانگای بازرگانى ئێران له هەولێر کرایەوە
تیجارەت بان: نووسینگهی رۆژنامهوانی پارێزگاری ههولێر رایدهگهیهنێت، پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2021.12.21، بە ئامادەبوونى کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى، بێگەرد تاڵەبانی وەزیرى کشتوکاڵ، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، سەر کونسوڵی ئێران لە هەولێر، سەرۆک و نوێنەرانی ژوورە بازرگانییەکان و ژمارەیەک لە بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکان، دووەمین پێشانگای تایبەتى بازرگانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە پێشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر کرایەوە.
نووسینگهی رۆژنامهوانی پارێزگای ههولێر راشیگهیاند، زیاتر لە 450 کۆمپانیای بواری بازرگانی، وەبەرهێنان، پیشەسازی، کارەبا، پزیشکى و کەل و پەلى ناوماڵ، بەشداریانکردووە، وابڕیارە بۆ ماوەى چوار رۆژ بەردەوام بێت.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- بەشداری بازرگانانی سلێمانی له پێشەنگایەکی نيودەوڵەتی کرمانشان
- پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
- پێشانگای نێودەوڵەتی خۆراك لە سلێمانی دەكرێتەوە
- پێشانگایەكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بازرگانی و ئابووری لە كەركوك دەكرێتەوە
- رێککەوتنی پارێزگارەکانی هەولێر و ورمێ لەسەر 14 خاڵ
- جەخت لەسەر زیاد کردنی پێوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان
- یەکەمین پێشانگاى زێڕ لە هەولێر کرایەوە