گەشتكردن بۆ ئێران مەرجدار دەكرێت

Saturday 25 Dec 2021 471 0
گەشتكردن بۆ ئێران مەرجدار دەكرێت بەپێی بڕیاری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، هاتووچۆی خەڵکی وڵاتانی دیکە بۆ پارێزگای ورمێ لە دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە قەدەخە دەبێت، بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە مەرجەکانی گەشتیان بۆ ئێران هەیە.

تیجارەت بان، ناوەندی کۆنترۆڵی کۆرۆنا لە ئێران تەنیا رێگە بەو کەسانە دەدات هاتووچۆ بکەن کە مۆڵەتی نشینگەی ئێرانیان هەبێت، ڤیزەی خوێندنیان هەبێت، بازرگانان، ئەوانەی ڤیزەی کاریان هەیە، هاتووچۆ بە مەبەستی دەرمان، وەبەرهێنەرەکان و هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانی کە سەردانی وڵاتانی دیکەیان کردووە.


 پێدانی ڤیزای گەشتیاری و زیارەتی لە ئەمڕۆ شەممە 25ی كانوونی یەكەمی 2021وە بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێت، بەم هۆیەوە گەشتی هاووڵاتیانی بیانی لە بەرواری ئاماژە پێكراو‌ بۆ ماوەی 15 رۆژ تەنها بۆ ئەم گرووپ و ئەو كەسانەی خوارەوە رێگەپێدراو دەبێت:.

 

1-ئەوانەی مۆڵەتی مانەوەیان (اقامە) لە كۆماری ئیسلامی ئێران دا هەیە.

2- ئەوانەی ڤیزای خوێندنیان هەیە، (خوێندكاری قوتابخانە ئایینیەكان، خوێندكارانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران).

3- ئەوانەی ڤیزای چوونە ژوورەوەیان هەیە (بۆ بازرگانەكان)

4- ئەوانەی ڤیزای مافی كاركردنیان هەیە.

5- ئەوانەی ڤیزای چارەسەری نەخوشیان (دەرمان) هەیە.

6- ئەوانەی ڤیزای وەبەرهێنانیان هەیە.

7- ئەوانەی مۆری چوونەدەرەوە و سەردانی كردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هەیە.

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە