وێستگەی هەناردە کردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە مەریوان دامەزرا

Wednesday 5 Jan 2022 538 0
وێستگەی هەناردە کردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە مەریوان دامەزرا سەرۆکی هەرەوەزی گوندیی کوردستان لە دامەزراندنی وێستگەی هەناردە کردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە سنووری فەرمی باشماخی مەریوان هەواڵی دا.

تیجارەت بان، پەیمان ئەسکەندەری لەم بارەوە وتی: وەکوو یەکەمین پارێزگای وڵات دەستمان بە دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە سنووری باشماخ کرد و پاش دوو ساڵ ئەم کارە گەیشتە کۆتایی و ٢٧ هەزار مەتری چوارگۆشە بۆ ئەم کارە گرینگە تەرخان کرا.

 

ئەو وتیشی: لەم وێستگەیەدا هۆڵی شۆردنەوە و نیشان دانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و سەردخانە دانراوە و هەموو جیهازاتی پێویست دابین کراوە کە کۆتایی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١ دەگاتە قۆناغی کەڵک وەرگرتن.

 

ناوبراو ڕایگەیاند: لە ساڵی ١٣٩٩، زیاتر لە ٥٧٠ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە کراوە و هیوادارین لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر بێتەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە