چوارەمین فێستیڤاڵی "هەڵپەڕکێ بانە" بە ناساندنی براوەکان کۆتایی هات

Wednesday 30 Mar 2022 362 0
چوارەمین فێستیڤاڵی چوارەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ بانە کە لە حەوتەمی خاکەلێوەوە بە بەشداری 12 گرووپ لە پێنج پارێزگاوە دەستی پێکرد بە ناساندنی براوەکان کۆتایی هات.

 

 

تیجارەت بان، شەوی سێشەممە ڕێورەسمی کۆتایی چوارەمین فێستیڤاڵی سەرتاسەری هەڵپەڕکێ بانە لە هۆڵی دەریا بە بەڕێوەچوونی بەرنامەی 12 گرووپی هەڵبژێردراو و ناساندنی باشترینەکانی هەر بەشێک لە باری هاوئاهەنگی گرووپ، بەڕێوەچوونی دروست بەزمەکان، هەڵبژاردنی مۆسیقا، سەرچۆپی، گاوانی، جلوبەرگ، خوێندنەوەی قتارەکان و منداڵان کۆتایی هات.

 

دەستەی ناوبژیوانانی چوارەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ بانە خەڵاتی گاوانیان بەخشیە فەریاد پووری لە گرووپی ڕۆژمەرگەوانی ورمێ.

 

لە بەشی جلوبەرگ، گرووپی هەڵپەڕکێ دیلانی ورمێ و سێجاری دانیکەش لە مەریوان بە دەنگی ناوبژیوانان هەڵبژێردراران و لە بەشی منداڵانیش ئارتین حسێنی لە گرووپی دیلانی ورمێ پلەی یەکەمی وەدەست هێنا.

 

لە بەشی چۆپی کێش ئەرسەلان نەورۆزی لە گرووپی گۆڤەندی ورمێ پلەی یەکەمی دەست خست.

 

بە دەنگی ناوبژیوانان ل بەشی مۆسیقا، گرووپی چلاکی بانە، سێجاری مەریوان و بەڕۆژەی بانە بە ڕیزەوە لە پلەی یەکەم تا سێهەم وەستان./ئاژانسی هەواڵی مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە