کتێبێک ژنانی کورد بە خۆرئاوا دەناسێنێت

Saturday 26 Feb 2022 347 0
کتێبێک ژنانی کورد بە خۆرئاوا دەناسێنێت کتێبی “چیرۆکەکانی ژنانی کورد”، کە بە زمانی ئینگلیزی بەسەرهاتی 25 ژنی کوردی لەخۆگرتووە، ئێستا لە زۆربەی کتێبفرۆشییەکانی بەریتانیا بەردەستە و بەشێوەی ئۆنلاینیش لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا دەفرۆشرێت.

تجارەت بان،پێشتر لە فێستیڤاڵی ساڵانەی کتێبدا لە سکۆتلاند سیمینارێکی تایبەت بۆ ناساندنی کتێبەکە ڕێکخراوە.

 

کتێبی چیرۆکەکانی ژنانی کورد (Kurdish Women’s Stories) گێڕانەوە و بەسەرهاتی کەسیی 25 ژنی هەرچوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵاتی لەخۆگرتووە، لە لەندەن لە چاپخانەی (پلوتۆ پرێس) و لە کەنەداش لە چاپخانەی (زانکۆی ئەلبێرتا) چاپکراوە.

 

ئەم كتێبە هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە، لە خۆرئاوا دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی هەبووە، بەتایبەت لەنێو ناوەندە ئەکادیمی و فێمینیستییەكان و لای ئەوانەی دۆزی کوردیان بۆ گرنگە. تا ئێستا کتێبەکە لە چەندین زانکۆی بەریتانیا، کەنەدا و ئەمریکا وەکو سەرچاوەیەک پێشنیازکراوە بۆ ئەوانەی لە بواری توێژینەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەخوێنن.

 

نووسەر و چالاکوان هۆزان مەحموود کە ئامادەکاری کتێبەکەیە، بە ئێستای ڕاگەیاند، “یەکێک لە هەوڵەکانی ئەم کتێبە، ئەوە بووە کە ژنی کورد لە دەرەوەی ئەو وێنا چەقبەستووەی لە خەیاڵدانی خۆرئاواییەکاندا هەیە، نیشانی جیهان بدرێت” و کتێبەکە پێماندەڵێت، “ژیان تەنیا ماڵوێرانی و جەنگ و توندوتیژی نییە، بەڵکو خۆڕاگری، بەرەنگاری و عەشقە بۆ ژیان، هەروەها هاوپشتی و کەوتن و هەستانەوەیە”.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە