لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادەوە؛

سنە وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران ناسێندرا

Monday 27 Dec 2021 433 0
سنە وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران ناسێندرا لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادەوە سنە وەکوو حەوتەمین پێتەختی کتێبی ئێران ناسێندرا.

تیجارەت بان، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداری وەزیری فەرهەنگ و ئێرشاد، سنە وەکوو حەوتەمین پێتەختی کتێبی ئێران ناسێندرا.

 

محەمەد مەخدوومی بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: هەڵبژاردنی سنە وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران بە هۆی وەرێخستنی بزووتنەوە جۆراوجۆرەکان بە مەبەستی گەشەی کتێب خوێنی، کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتییە فەرهەنگییەکان و داهێنانی نوێ لەم بوارە بووە.

 

ئەو وتیشی: هەڵبژاردنی سنە وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران هەواڵێکی دڵخۆشکەرە و بەرپرسیاریەتی چالاکانی ئەم بوارە بە تایبەت لە بەشی کتێب و کتێب خوێندن زۆرتر دەکاتەوە./میهر

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە