کتێبی نویی عەلی دەستماڵی بڵاو کرایەوە

Tuesday 8 Feb 2022 408 0
کتێبی نویی  عەلی دەستماڵی بڵاو کرایەوە کۆمەڵە چیرۆکی نووسەری ناسراوی سنەیی چاپ و بڵاو کرایەوە.

تیجارەت بان، کۆمەڵە چیرۆکی نوێی محەمەدعەلی دەستماڵی بە زمانی فارسی و بە نێوی "آبی کم جان" واتا شینی کاڵ، لە لایەن بڵاوگەی هیلا سەر بە ناوەندی (ققنووس) بڵاو کرایەوە.

 

ئەم کتێبە ٩ چیرۆکی لە خۆ گرتووە و ١٢٠ لاپەڕەیە. ٢ چیرۆکی ئەم کتێبە پێشتر براوەی خەڵاتی یەکەمی فریشتە و خەڵاتی دووهەمی سادق هیدایەت بووە.

 

هەروەها کۆمەڵە چیرۆکی خێراتر لە مەرگ کە چیرۆکە کوردییەکانی محەمدعەلی دەستماڵی لە خۆ دەگرێت، لە مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوودا بلاو دەکرێتەوە.

 

دەستماڵی لە ساڵی ١٣٥٦ کۆچی هەتاوی لە شاری سنە دایکبووە. پێشتر کۆمەڵەی شیعری وەرگێڕاوی تورکی بۆ کوردی بە ناوی تاڵترین قاوە بڵاو کردۆتەوە، هەروەها دوو کۆمەڵە چیرۆکی لە تاران بڵاو کراونەتەوە بە ناوەکانی "ئەسبێک بۆ مردن" و "مەنفا لە هەیوانەکان"./ئاژانسی هەواڵی مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە