چوارەمین خولی فیستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە بانە بەڕێوەدەچێت
تیجارەت بان، فیستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە لەم چوار خولەدا توانیویەتی ژمارەیەک لە هونەرمەندانی بواری هەڵپەڕکێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆی کۆبکاتەوە. ئەمساڵ بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵ بەڵێنی ئەوەیان لە بەرپرسانی حکومەت وەرگرتووە کە لە خولی پێنجەمەوە ببێتە فیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی.
ئەمساڵ لە شاری ورمێوە سێ گرووپی هەڵپەڕکێ، لە شارەکانی مهاباد، بانە و سەقزەوە دوو گرووپی هەڵپەڕکێ و لە شارەکانی ئیلام، کرماشان و مەریوانیشەوە هەرکام یەک گرووپی هەڵپەڕکێ بەشدارییان کردووە. داوەرانی فیستیڤاڵ هیوایان ئەوەیە بۆ ساڵانی داهاتوو لە هەرچوار پارچەی کوردستانەوە، گرووپە هەڵپەڕکێییەکان بەشداربن.
فیستیڤاڵی ئەمساڵیش پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن خەڵکەوە لێکراوە. بەشداربووانی ئەمساڵ پێیانوایە بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە، سەرەڕای کێبڕکێیەک کە کاریگەریی لەسەر هونەری هەڵپەڕکێ دەبێت، دەتوانێت ببێتە هۆی زیندوو هێشتنەوەی کولتووری کوردیش لەنێو خەڵکدا.
لە فیستیڤاڵی ئەمساڵدا، وێڕای سێ لە باشترین گرووپەکان لەڕووی هەڵپەڕکێوە، باشترین چۆپیکێش و جوانترین جلوبەرگی کوردییش خەڵات دەکرێن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین