فیلمی دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی یەکەمی فیستیڤاڵی جۆسایای ئەمریکا بەدەستدێنێت

Tuesday 8 Feb 2022 295 0
فیلمی دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی یەکەمی فیستیڤاڵی جۆسایای ئەمریکا بەدەستدێنێت بەڵگەفیلمی 'منداڵیی دوای جەنگ' لە دەرهێنانی کەهی تیتەب، لە فیستیڤاڵی میدیایی جۆسایای ئەمریکا، خەڵاتی سەرەکیی فیستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا.

تیجارەت بان، خەڵاتەکانی فیستیڤاڵەکە لە 5-2-2022 لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و ناوی براوەکانی فیستیڤاڵ راگەیێندران.

کەهی تیتەب، بە رووداوی راگەیاند، فیستیڤاڵەکە تایبەتە بە بەڵگەفیلمی کورت بۆ ئەو دەرهێنەرانەی تەمەنیان لە خوار 21 ساڵیدایە و لە خولی ئەمساڵدا سێ هەزار فیلم بەشداربوون و تەنیا 50 کورتەفیلم بۆ بەشی پێشبڕکێ هەڵبژێردران.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە فیستیڤاڵەکەدا سێ فیلم لە دوو بەشدا خەڵاتکران، ئەو توانی خەڵاتی یەکەم وەک باشترین بەڵگەفیلم بەدەستبێنێت. 

 

'منداڵیی دوای جەنگ' پێشتر لە چەندین فیستیڤاڵی دیکە بەشداربووە، لەوانە فیستیڤاڵی ISCAـی ژاپۆن و توانی خەڵاتی دووەمی فیستیڤاڵەکە بەدەستبێنێت، فیستیڤاڵی کورتە بەڵگەفیلمی جەزیرە کە توانی خەڵاتی سێیەم بەدەستبێنێت.

 

ماوەی فیلمەکە چوار خولەکە، باس لە منداڵێکی موسڵ دەکات کە لە دوای هاتنی داعش بۆ ناو شاری موسڵ خێزانەکەی ئەو شارە جێدەهێڵن، لە دوای گەڕانەوەیان خانووەکەیان مینڕێژکراوە و بە باوکیدا دەتەقێتەوە و گیان لەدەستدەدات، محەممەد تەمەن 11 ساڵ لە دوای لەدەستدانی باوکی ئەرکی بەخێوکردنی خێزانەکەی کەوتووەتە ئەستۆ کە دایک و چوار خوشک و بران و ئێستا لە بە عارەبانەیک لە هەولێر کاردەکات.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە