کشتوکاڵی عێراق داوا لە ھەرێم دەکات ھاوردەکردنی پەتاتە رابگرێت

Friday 3 Dec 2021 536 0
کشتوکاڵی عێراق داوا لە ھەرێم دەکات ھاوردەکردنی  پەتاتە رابگرێت وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق داوای لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم کرد ھاوردەکردنی پەتاتە لە دەرەوەی وڵات رابگرێت.

بتیجارەت ‌بان: حەمید نایف وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق لەگەڕاندایە بۆ دۆزینەوەی بازاڕێک تا بتوانێت بەرھەمی پەتاتەی بۆ ھەناردە بکات، ئەوان توشی سەرسوڕمان بوون کاتێک زانیویانە ھەرێم دەستدەکات بە ھاوردەکردنی بەرھەمی پەتاتە لە رێگەی دەروازەسنورییەکانەوە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.


ئاماژەی بەوەشداوە، دەکرێت بەرھەمی پەتاتەی پارێزگاکانی دیکە بگەیەنرێتە پارێزگاکانی ھەرێم و پێداویستییەکانیان پڕبکاتەوە بەگوێرەی بەکارھێنانی رۆژانە.


لە راگەیەنراوەکەیدا حەمید نایف باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق داوای لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم کردووە ھاوردەکردنی پەتاتە رابگرێت و لە بڕیارەکەی پەشیمان بێتەوە.


دەشڵێت، وەزارەت دەتوانێت لە چوارچێوەی تەواوکاری ئابوری نێوان پارێزگاکاندا پێداویستی رۆژانەی پارێزگاکان لە بەرھەمی پەتاتە دابین بکات.


ھەر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، لەمڕۆوە رێکەوتی ٢ی ١٢ی ٢٠٢١ قەدەغەکردنی ھاوردەکردن لەسەر بەرھەمی پەتاتە ھەڵدەگیرێت. 

 


ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چەند جارێک حکومەتی فیدڕاڵی ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان و بەرھەمی پەلەوەر و مریشک و ھێلکە  لە ھەرێمەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق قەدەغەکرد و دواتر بەرێکەوتن لە نێوان ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم و عێراق دەستکرایەوە بەھاردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ھەرێم بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە