لە سبەیەوە PCR بۆ گەشت پێویست نییە
تجارەت بان، مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە ئاگادارییەكدا دەڵێت: ئاماژە بە بەیانی ژمارە (٩) ی ساڵی (٢٠٢٢) ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان / لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرچوو لەبەرواری ( ٢٠٢٢/٣/٢٨) لە بەرواری ( ٢٠٢٢/٤/١ ) و ڕۆژانی بەدواوە گەشتیاران و هاوڵاتیانی هەرێم و بیانی تەنها بە هەبوون و نیشاندانی بەڵگەنامەی وەرگرتنی هەردوو دۆزی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا (لە سەرجەم جۆرەكانی ڤاكسینی باوەڕپێكراو پشتڕاستكراوی وەزارەتی تەندروستی ) دەتوانن لەدەروازەی باشماخەوە هاتووچۆ بكەن و پێویستیان بە ئەنجام دانی پشكنین نابێت.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ راشیگەیاند، بەپێی ناوەرۆكی بەیانی ئاماژەپێكراو وەرگرانی یەك دۆز ڤاكسین لەجۆری (جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن)یش پێویستیان بە ئەنجامدانی پشكنین نابێت ، بەپێچەوانەوە یەك دۆزی ڤاكسینەكانی دیكە یاخود هیچ ژەمێكی وەرنەگرتبێ پێویستە پشكنینی كۆرۆنا لەجۆری (PCR) ئەنجام بدەن پێش گەشت بە ماوەی (٧٢) كاتژمێر بەسەر دەرچوونی ئەنجامەكەیدا تێپەڕنەبووبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیوای سەلامەتی بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیان دەخوازین و داواكاریشین لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی و كارئاسانی زیاتر بۆخۆتان لەكاتی ئەنجامدانی گەشتەكانتان ، ئەوانەی تا ئێستا هیچ ژەمە ڤاكسینێكیان وەرنەگرتووە ، سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین سەر بە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن و ژەمی پێویستی ڤاكسینی خۆڕایی و دابینكراو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ، وەربگرن.
دەشڵێت، فەرمانبەران و كارمەندانی بنكە و بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكانی باشماخ بەبێ پشوودان لەخزمەت گەشتیاران و هاوڵاتیان دەبن و تەنها داواكارین لەئێوەش كە پاش دڵنیابوونەوە لەبڕیار و ڕێنماییە نوێیەكان (بەتایبەت مەرجی نەگۆڕی تێپەڕبوونی سنوور كە نابێت پاسپۆرت بەسەرچوو بێت و لانی كەم شەش مانگ زیاتر ماوەی بەسەرچوونی تێدامابێت ) و بەڵگەنامەكانی دیكەی پێویست بەگەشت كردن(وەك ڤیزا و مەرجی تەندروستی) ئینجا سەردانی دەروازەی باشماخ بكەن بۆئەوەی گرفتتان بۆ دروست نەبێت.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- ئێران مەرجەکانی گەشتکردن تایبەت بە کۆرۆنا دەخاتەوەگەڕ
- ترانزیت له سنووری فەرمی باشماخ دەستی پێکردەوە
- هاتووچۆی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە و لە باشماخ وەستاوە
- ئاڵوگۆڕی 5.3 میلیار دۆلار کەلوپەل لە گومرۆکی باشماخ
- هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی باشماخ راگیرا
- هەرێم و ئێران بڕیاریاندا لەمەرزی باشماخ كارئاسانی بۆ بازرگانان بكرێت
- مەرجەکانی هاتوچۆی سنوورداری موسافر لە سنووری باشماخ ڕاگەیێندرا
- بنکەی پشکنینی کۆرۆنای باشماخ بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری لەئەرکدا دەبن
- بەبەهای نزیكەی 5 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری باشماخ ئەنجامدراوە