ترانزیت له سنووری فەرمی باشماخ دەستی پێکردەوە

Saturday 22 Jan 2022 525 0
ترانزیت له سنووری فەرمی باشماخ دەستی پێکردەوە بەرپرسی گشتی قەیرانی پارێزگای کوردستان وتی: بەهۆی بارینی بەفر لە مەریوان، ئۆتۆمبیلە ترانزیتییەکان لە پارکینگەکانی سنووری باشماخ ڕاگیرابوون کە ئەمڕۆ چالاکییە ترانزیتییەکان دەستی پێکرایەوە.

تیجارەت بان، محەمەد فەلاحی ڕایگەیاند: بارینی بەفر لە پاریزگای کوردستان لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی پێکرد و ڕاپۆرتەکان نیشانی دەدەن کە لە ئەو ماوەیەدا لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگا، ریژەی بارینەکە زیاتر لە یەک مەتر بووە.

 

بەرپرسی گشتی بەڕیوەبەرایەتی قەیرانی کوردستان وتی: سەرەڕای هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ کردنەوەی ڕێگا داخراوەکان بە پێی درێژەی بارینەکان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە، جارێکی دیکە کردنەوەی ڕێگاکە خرایە دەستووری کارەوە و ڕێگای مەریوان تا سنووری باشماخ لە کەمترین ماوەدا کرایەوە.

 

ناوبراو بە ئاماژە بە داخرانی رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبیل لە هەرێمی کوردستان و دواکەوتن لە کرانەوەی، وتی: زیاترین بارین لە مەریوان و هەریمی کوردستان بوو کە بووە هۆی داخرانی ڕێگاکان و ڕاگیرانی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلەکان لە سنووری باشماخ./مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە