ھاتووچۆ له نێوان ههرێمی كوردستان و ئێران دهبێتە ٢٤ کاتژمێر
تیجارەت بان: عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "جموجۆڵی بازرگانی بەردەوام ھەیە و ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ھاتووچۆ دەکات و خەڵکیش بەردەوام ھاتووچۆ دەکات لەنێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، بەڵام کێشەی ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان ھەبوو کە گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی خۆیان ھاتووچۆ دەکەن، دوو گرفتیان ھەبوو، یەکەم زۆر دوادەکەوتن لە خاڵی سنووری تا دەچوونە ئێران و دووەمیش کاتەکەیان کەم بوو بەیانی تا کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ بوو، بەڵام رێککەوتن کراوە کە ببێتە ٢٤ کاتژمێر و ئاسانکاریشیان بۆ بکرێت".
عەبدوڵڵا ئاکرەیی گوتیشی: "ئێستا ئاسانکاری زۆر کراوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ڤیزەیان پێدەدرێت و ئەوەی بە پیادە بچێتە ئێران پێویستی بە ڤیزە ھەیە و ئەوەی لە ڕێگەی ئاسمانی بێت پێویستی بە ڤیزە نیە، بۆیە ئێستا ڕۆژ بەڕۆژ چوونی خەڵک لەزیادبوون دایە و ڕۆژانە نزیکەی دوو ھەزار کەس ھاتووچۆ دەکەن بۆ تاران و ئورمیە و مھاباد و شارەکانی دیکەی ئێران، ھاوکات تاقیکردنەوەی قوتابخانەکان تەواو بێت ڕێژەکە زۆر لەوەش زیاتر دەبێت"./kdp
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- زیاتر لە یەک ملیۆن کەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیان کرد
- سەردانی وەفدی هەرێمی کوردستان بۆ پیشانگای گەشتیاری تاران
- کوردستان دەبێتە دەروازەی گەشتیاری تەندروستی لە ڕۆژاوای ئێران
- "نۆدشە" دەبێتە برەندی گەشتیاری شاری
- یەکەمین فەم تووری گەشتیاری تەندروستی لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە سنە
- هاتوچۆی گەشتیاریی لەپەروێزخان ڕاگیرا