لە ئێرانەوە بەنزین گەیشتە سلێمانی

Wednesday 15 Jun 2022 410 0
لە ئێرانەوە بەنزین گەیشتە سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەکی زۆر تانكەری بەنزین لە باشماخەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان.


تیجارەت بانمیدیای یەکێتی بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ چوار شەممە 15/6/2022 ژمارەیەکی زۆر تانكەری بەنزین لە باشماخەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان و وابڕیارە بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشبکرێن".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی کەمیی بەرهەمهێنان و خواستیی زۆر لەسەر بەنزین، ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەرزدەبێتەوە، کە لە ڕابردوودا بەنزینی هاوردەکراوی ئێرانیی بەشێکی لە پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەنزین پڕدەکردەوە، بەڵام دواتر هاوردەکردنی بەنزین لە ئێرانەوە ڕاگیرا.

 

پێشبینی دەکرێت بە دووبارە هاوردەکردنەوەی بەنزین لە ئێرانەوە بڕی دابەشکردن زیادبکات و نرخەکەشی بێتەخوارەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە