نرخی بەنزین بەرزدەبێتەوە / دوو هۆکاری هه‌یه‌

Wednesday 18 Aug 2021 495 0
نرخی بەنزین بەرزدەبێتەوە / دوو هۆکاری هه‌یه‌ ئەمڕۆ نرخی بەنزین بە هەر سێ جۆرەکەیەوە لە هەرێمی کوردستان زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (سپی)، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەجۆرێک تاکو ئێستا ٢٥ دینار لە نرخی هەر لیترێک بەنزین لە زۆربەی شارەکانی هەرێم بەرزبۆتەوە. 

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئێستا نرخی لیترێك بەنزینی جۆری نۆرماڵ لە زۆربەی شارەکانی هەرێم بە ٨٥٠ دینارە، لیترێك بەنزینی جۆری محەسەن بە ٩٧٠ دینارە، لیتریك بەنزینی جۆری سۆپەر بە هەزارو ١٠٠ دینارە. 

 

ئەمڕۆش بەرزان محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە بەشی كوردی دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند" له‌ ڕێی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه‌ پێم ڕاگه‌یه‌نراوه‌ که‌ نرخی یەک لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ نزیکه‌ی هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه". 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین پەیوەندی بە دوو هۆکاری هه‌یه‌، هۆکارێکی له‌ ده‌سه‌ڵاتی که‌سدا نییه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار که‌ هۆکارێک بووه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی، دووه‌میشیان ئێمه‌ وه‌کو هه‌رێمی کوردستان پشتمان به‌ ئێران به‌ستووه‌ به‌هێنانی به‌نزین له‌وێوه‌ ئه‌و به‌نزینه‌ گرانه‌، هۆکاری ناوخۆیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌نزین لێره‌ قۆرخکراوه‌ بۆ دوو کۆمپانیا به‌ ئاره‌زووی خۆیان نرخێک داده‌نێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم جۆره‌ها باجی خستۆته‌سه‌ر که‌ دێته‌ ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وە. 

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە