كتێبی گۆرانییەكانی عەزیز شاڕۆخی بڵاوكرایەوە

Wednesday 22 Feb 2023 304 0
كتێبی گۆرانییەكانی عەزیز شاڕۆخی بڵاوكرایەوە كتێبی تۆ دەریامی كە بەسەرهات و ئاوازەكانی هونەرمەند عەزیز شاڕۆخی لەخۆگرتووە بە سەرپەرشتی مەهدی بایزیدی و نووسینی سارا محەمەدیان نووسراوە، بڵاوكرایەوە.

مەهدی بایزیدی لەوبارەوە ڕایگەیاند، ئەو كتێبە نزیك بە 17 ساڵ لەمەوپێش لەلایەن دەزگەی ئاراسەوە لە هەرێمی كوردستان و لە ژمارەیەكی كەمدا لەچاپ درابوو، هەر بۆیە بڕیار درا كە بە هەندێك گۆڕانكارییەوە ئەو كتێبە دووبارە لەچاپ بدرێتەوە.

دەشڵێت: ئەو كتێبە بە چاودێری مامۆستا عەزیز شاڕۆخ ئاوڕی لەسەر درایەوە و دووبارە لە چاپدراو لە چاپی نوێیدا شێعر و ئاوازەكانی دوو ئەلبوومی دوایی ئەو هونەرمەندەی بە ناوەكانی مەهاباد و سكاڵا بۆ زیادكراوە.

ئەو كتێبە لە چوار بەشدا پێكهاتووە، بەشی یەكەم پێشەكییە و بەشی دووهەم بەسەرهاتی مامۆستا لە نووسینی خۆیەتی و بەشی سێهەم دەقی شێعر و ئاوازەكانی مامۆستایە و بەشی چوارەمیش ئەلبوومی وێنەیە.

بایزدی ڕاشیگەیاند: ئەو كتێبە لە 500 ژمارەدا و لەلایەن بڵاوگەی ڕۆژەوە لە سنە لە چاپ دراوە و لەلایەن ناوەندی كتێبی شنەوە لە سەقز ڕەوانەی بازاڕ كراوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە