پێشانگاى نێودهوڵهتیی سلێمانى بۆ كتێب كۆتاییهات
تیجارەت بان: ئێوارهى ڕۆژی شهممه لە کۆنگرەیهكى ڕۆژنامەوانیدا کۆتاییهاتنی سێیەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ڕاگهیهندرا و ڕێکخەرانى پێشەنگاکەش ئاشكرایانكرد، بەراورد بە ساڵانى ڕابردوو، لە ڕووى بەشداربوان و ڕێکارە ئیدارییەکانەوە، لە ئاستێکى بەرزتردا بووە.
ئاماژهیان بهوهشكرد، زیاتر لە هەزار کەس لە دەرەوەى ههرێم شارە جیاوازەکانى عێراقهوه بەشدارییان له پێشهنگاكه کردووە.
جهختیان كردهوه، ههموو ساڵێك له ساڵ ڕۆژى دامهزراندنى سلێمانیدا پێشانگایهكى لهمجۆره دهكهنهوه.
بهوتهى ڕێكخهرانى پێشهنگاكهش لهماوهى ئهو نۆ ڕۆژهدا ڕۆژانە نزیکەى 20 هەزار کەس سەردانى پێشەنگاکەیان کردووە و زیاتر لە 380هەزار ناونیشانى جۆراوجۆریش نمایشکراون.
هاوكات ڕێکخەرانى پێشەنگاکە ناوەڕۆکى ڕاپرسیەکیان خستەڕو كه 81% ى ئەو ناوەندى چاپ و بڵاوکراوانەى لە پێشەنگاکە بەشدارییان کردووە لە ئاستى پێشکەوتووى پێشەنگاکە ڕازین و ئامادەن بۆ ساڵى داهاتوو بەشدارببنەوە./ئێستاکورد
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- كتێبی گۆرانییەكانی عەزیز شاڕۆخی بڵاوكرایەوە
- پێشانگای نێودەوڵەتی خۆراك لە سلێمانی دەكرێتەوە
- پێشانگایەكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بازرگانی و ئابووری لە كەركوك دەكرێتەوە
- هەرێمی کوردستان دەبێ کاڵا هەناردەی ئێران بکات
- پێشانگایەکی تایبهت به کەلوپەلێ ئێران لە ھەولێر دەکرێتەوە
- یەکەمین پێشانگاى زێڕ لە هەولێر کرایەوە
- لە كەركووك یەكەمین پێشانگەی ساڵانەی كتێب كرایەوە
- پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامە
- پێشانگای ناساندنی زانكۆ یەكەمەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی كرایەوە